له باره‌ی ناوبژیوانی ریال مه‌درید و بایرن میونشن 5 زانیاری بڵاو كرایه‌وه
ریال مه‌درید بیره‌وه‌ری ناخۆش و بایرن میونشن بیره‌وه‌ری خۆشی له‌گه‌ڵ ئه‌م ناوبژیوانه هه‌یه
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا بۆ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ، جونێت شاكیری ناوبژیوانی توركی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یارییه‌كه ده‌ستنیشان كردووه، به گوێره‌ی ئاماره‌كانیش بایرن میونشن بیره‌وه‌ری خۆشی له‌گه‌ڵ ئه‌م ناوبژیوانه هه‌یه.
(5) زانیاری له باره‌ی جۆنێت شاكیری ناوبژیوان
ـ ئه‌م ناوبژیوانه توركه 10 یاری ریال مه‌درید له چامپیۆنزلیگ به‌ڕێوه بردووه، ریال 6 یاری بردۆته‌وه و 2 شكست و 2 یه‌كسانبوونی هه‌یه، دوو شكسته‌كه‌ی ریال مه‌درید له ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌م ناوبژیوانه به‌رامبه‌ر تۆتێنهام له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م وه‌رزه بوو، شكستی دووه‌می له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی پێشكۆتایی وه‌رزی رابردوو به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بوو.
ـ بایرن میونشن له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌م ناوبژیوانه توركه 5 یاری كردووه و 4 بردۆته‌وه و ته‌نیا تووشی یه‌ك شكست بووه ئه‌ویش له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ئارسێناڵ بوو.
ـ دیارترین ئه‌و مشتومڕه‌ی كه تا ئێستاش له باره‌ی ئه‌و ناوبژیوانه به‌رده‌وامه، له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ له وه‌رزی 2012 ـ 2013 بوو كاتێك ئه‌م ناوبژیوانه یاری نێوان ریال مه‌درید و مانچێسته‌ر یونایتدی به‌ڕێوه برد، له یارییه‌كه‌دا ناوبژیوانه توركه‌كه به كارتی سوور لویس نانی ده‌ركرد، ئه‌م حاڵه‌ته تا ئێستا به گوومان له‌سه‌ر ئه‌م ناوبژیوانه شكاوه‌ته‌وه، چونكه ده‌ركردنی ئه‌م یاریزانه ده‌رفه‌تی بۆ ریال مه‌درید ره‌خساند 2 گۆڵی له‌سه‌ریه‌ك تۆمار بكات.
ـ جۆنێت شاكیر یاری فایناڵی چامپیۆنزلیگی 2015ـی له نێوان بارسێلۆنا و یوڤێنتۆس به‌ڕێوه برد كه تێیدا یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه به ئه‌نجامی 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد، له‌و یارییه‌دا ناوبژیوان لێدانێكی پێناڵتی دروستی بۆ یوڤێ نه‌گرت و راسته‌وخۆ بارسێلۆنا حاڵه‌ته‌كه‌ی به هێرشی پێچه‌وانه گۆڕی و گۆڵی دووه‌می خۆی له یارییه‌كه تۆمار كرد، جیا له‌وه‌ش له‌و یارییه‌دا به‌بۆچوونی هه‌موولایه‌ك ئارتورۆ ڤیدال ئه‌ستێره‌ی ئه‌وكاتی یوڤی شایسته‌ی كارتی سوور بوو به‌ڵام ناوبژیوان چاوپۆشی لێ‌كرد.
ـ جونێت شاكیر یه‌كێكه له‌و ناوبژیوانانه‌ی كه له‌لایه‌ن فیفا و یوێفا گرینگییه‌كی زۆری پێده‌درێت و به‌رده‌وام بۆ ناوبژیوانیه‌تی زۆربه‌ی یارییه گرینگ و چاره‌نووسسازه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كرێت، تا ئێستا 37 یاری له چامپیۆنزلیگ به‌ڕێوه بردووه، 3 یاریشی له جامی جیهانی 2014 و چه‌ندان یاریشی له یۆرۆی 2012 و 2016 به‌ڕێوه بردووه.