19 هاووڵاتى رووسيا له عێراق به زيندانى هه‌تا هه‌تايى حوكمدران
دواى ئه‌وه‌ى تاوانبارى كردن به په‌يوه‌ندييان به داعشه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
دادگاى تاوانه‌كانى عێراق, سزاى زيندانى هه‌تا هه‌تايى به‌سه‌ر 19 هاووڵاتى رووسياييدا سه‌پاند, دواى ئه‌وه‌ى تاوانبارى كردن به په‌يوه‌ندييان به داعشه‌وه.
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى يه‌كێتى رووسيا له كۆمارى چيچان, زياد سبسبي, گوتى: "60 ئافره‌تى رووسيى, به تۆمه‌تى هاتنه ناو خاكى عێراق به رێگه‌ى ناياسايى و په‌يوه‌ندييان به داعشه‌وه دادگاييكراوون".
هه‌روه‌ها گوتى: "سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى زۆربه‌يان ئه‌و تۆمهتانهيان ره‌تكردووه‌ته‌وه, به‌ڵام له دادگايه‌كى عێراقدا سزايان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه".
روونيشيكرده‌وه، "ژماره‌يه‌ك سزاى له‌سێداره‌دانيان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه".
هه‌ر له‌م مانگه‌دا (نيسان/ ئه‌پريل) دادگايه‌كى عێراق دوو هاووڵاتى ئازه‌ربيجان و 3 هاووڵاتى قيرغستانى به تۆمه‌تى په‌يوه‌ندى هه‌بوون به داعشه‌وه به له‌سێداره‌دان حوكم دا.
مانگى (شوبات/ فێرابرايهر)ى رابردووش, سزاى له‌سێداره‌دانى به‌سه‌ر 16 ئافره‌تى توركدا سه‌پاند.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر