یاریزانانی بایرن میونشن به كۆمه‌ڵ بۆ یارییه‌كه‌ی ریال مه‌درید دووخراونه‌ته‌وه
به فه‌رمی بایرن میونشن لیستی یاریزانه‌كانی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید بڵاو كرده‌وه
یانه‌ی بایرن میونشن به فه‌رمی لیستی یاریزانانی یانه‌كه‌ی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید بڵاو كرده‌وه كه تێیدا به كۆمه‌ڵ یاریزانانی یانه باڤارییه‌كه دوورخراونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 30 نیسانی 2018، یۆپ هاینكس راهێنه‌ری بایرن میونشن لیستێكی 21 یاریزانانی بۆ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید بڵاو كرده‌وه.
ئاریان رۆبن و جیروم بواتینگ كه له یاری چوون تووشی پێكان هاتن بۆ ئه‌م یارییه‌ش ناویان لیسته‌كه‌دا نییه.
یۆپ هاینكس بۆ ئه‌م یارییه دیسان بانگهێشتی مانوێل نویه‌ری گۆڵپارێز، ئارتورۆ ڤیدال و كینگسلی كومانی ناوهرساتكاری نه‌كردووه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێشتا له پێكانه‌كه‌ی چاكنه‌بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام د‌یڤید ئالابای به‌رگریكاری نه‌مساوی ناوی له پێكهاته‌كه‌دا هه‌یه.
بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه له یاریگه‌ی بێرنابیۆ له كاتژمێر 9:45 خوله‌كی شه‌و ریال مه‌درید میوانداریی بایرن میونشن بكات.