ریال مه‌درید لیستی یاریزانه‌كانی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بایرن میونشن راگه‌یاند
به فه‌رمی زێدان به‌بێ 5 یاریزان رووبه‌ڕبووی بایرن میونشن ده‌بێته‌وه
.jpg)
زینه‌دین زێدان لیستی یاریزانه‌كانی بۆ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر بایرن میونشن راگه‌یاند، مێره‌نگی بۆ ئه‌م یارییه به‌فه‌رمی له تواناكانی ئیسكۆ و كارڤاخال بێبه‌ش ده‌بێت و 3 یاریزانی دیكه‌شی به هۆكاری جیاواز دوورخستۆته‌وه.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ریال مه‌درید له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی لیستێكی 19 یاریزانی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بایرن میونشن بڵاو كردۆته‌وه كه تێیدا (ئیسكۆ، كارڤاخاڵ، یۆرێنتی، ڤایخۆ و ئه‌شره‌ف حه‌كیمی) دوورخستۆته‌وه.
گۆڵبارێز: ناڤاس، كاسیا و لوكا
به‌رگریكاران: رامۆس، ڤاران، ناچۆ، مارسێلۆ و تیۆ هێرناندێز
ناوه‌راستكاران: كروس، مۆدریچ، كاسێمیرۆ، ئاسێنسیۆ، كۆڤاسیچ و سیبایۆس.
هێرشبه‌ران: رۆناڵدۆ، بێنزێما، به‌یل، لوكاس و مایۆرال
یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ سبه‌ی سێشه‌ممه له كاتژمێر 9:45 خوله‌كی شه‌و ناسنامه‌ی فایناڵی چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه له نێوان ریال مه‌درید و بایرن میونشن یه‌كلایی ده‌كاته‌وه، یانه باڤارییه‌كه دوایینجار كه سه‌ردانی ئه‌و یاریگه‌ی كردووه له قۆناخی چاره‌كی كۆتایی چامپیۆنزلیگی وه‌رزی رابردوو بوو كاتێك كریستیانۆ هاتریكی له دژی بایرن تۆمار كرد و 4 جار توڕهكهیان هه‌ژێندرا و ماڵئاواییان له پاڵه‌وانێتییه‌كه كرد.
.jpg)