"پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و ترسێكی زۆر به‌رۆكی زیزۆی گرتووه"
"ئه‌و شتانه‌ی زیدان ترسی لێی هه‌یه ئاشكرا بوو"
رۆژنامه‌یه‌كی مه‌دریدی ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كانی زێدان پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی به‌رامبه‌ر بایرن میونشن بڵاو ده‌كاته‌وه و نووسیویه‌تی: گرفت له پێكهاته‌ی ریال مه‌درید دروست بووه و ئه‌ركی زیزۆ له‌و یارییه سه‌خت بووه.
رۆژنامه‌ی ماركا له چاپی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له باره‌ی یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ كه بڕیاره ئه‌مشه‌و له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ به‌ڕێوه بچێت، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه دوورخرانه‌وه‌ی (ئیسكۆ و كارڤاخاڵ) ترسی خستۆته دڵی زیزۆ.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه زیزۆ هێشتا دڵنیانییه له‌وه‌ی بتوانێت شوێنی كارڤاخاڵ پڕبكاته‌وه، به‌وپێیه‌ی ناچۆ سه‌ره‌ڕای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ پێكهاته‌ی ریال مه‌درید، به‌ڵام هێشتا به‌ڕێژه‌ی 100% بۆ یارییه‌كه ئاماده نییه.
ماركا نووسیویه‌تی: زێدان بۆ ئه‌م یارییه ته‌نیا لوكاس ڤازكێزی له‌به‌رده‌سته بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت وه‌ك كارتێكی كاریگه‌ر و به گوێره‌ی پێویست به‌كاری بێنێت.
رۆژنامه‌كه پێشبینی ئه‌وه‌شی كردووه كه له ده‌ستپێكی یارییه‌كه زیزۆ به‌شداریی به بێنزێما بكات بۆ ئه‌وه‌ی مهوادایهكی فراوان بۆ كریستیانۆ بره‌خسێنێت و جیاواز له یاری چوون كه ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه به‌هۆی نه‌بوونی بێنزێما له نێو یاریگه ون ببوو.