نهێنی خراپی و پووكانه‌وه‌ی ریال مه‌درید له لالیگا و گه‌شانه‌وه‌ی له چامپیۆنزلیگ ئاشكرا بوو
هۆكاره‌كه‌ی له 3 خاڵ كورتكراوه‌ته‌وه
یانه‌ی ریال مه‌درید ئه‌م وه‌رزه ناسناوی جامی شای ئیسپانیا و لالیگای له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام له چامپیۆنزلیگ ئاستی به‌ره‌و گه‌شانه‌وه ده‌ڕوات و نزیكه له‌وه‌ی بۆ سێیه‌م وه‌رزه ببێته پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی له یاریگه‌ی ئالیانز ئارینا ریكۆردێكی مێژوویی گه‌وره‌ی تۆمار كرد.
میدیاكانی ئیسپانیا ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بۆ خراپی پووكانه‌وه‌ی ریال مه‌درید له لالیگا و گه‌شانه‌وه‌ی له چامپیۆنزلیگ ئاشكرا ده‌كه‌ن.
1ـ ونبوونی كریستیانۆ رۆناڵدۆ: غیابی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه یانه‌ی ریال مه‌درید به جیاوازی 8 خاڵ له یانه‌ی بارسێلۆنای پێشه‌نگ دوورخسته‌وه، به‌وپێیه‌ی كریستیانۆ به‌هۆی سڕكرانه‌وه له 5 یاری ده‌ستپێكی لالیگا بێبه‌ش بوو، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر له‌ده‌ستدانی ناسناوه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ریال مه‌درید دروست كرد.
2ـ كێشه‌ی پێكهاته: ئه‌مه‌یان به كێشه‌یه‌كی قووڵ له پێكهاته‌ی ریال مه‌درید وه‌سف ده‌كرێت، به‌وپێیه‌ی له‌ده‌ستپێكی وه‌رز بابه‌تی فرۆشتنی خامیس رۆدریگێز و ئالڤارۆ مۆراتا هاوسه‌نگی تیپه‌كه‌ی شێواند، به‌وێیه‌ی ئه‌و دوو یاریزانه وه‌رزی پێشووتر به‌یه‌كه‌وه 30 گۆڵیان كردبوو، دوای ئه‌وه‌ی جیابوونه‌وه كاریگه‌ری خراپی له ڕووی ده‌روونی دروست كرد، ته‌نانه‌ت به‌ده‌ستپێكی خرایش بۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆ شكایه‌وه.
جیا له‌وه‌ش كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی پێكهاته‌ی ریال مه‌درید بۆ فرۆشتنی كلیپه‌ر پیی گه‌ڕایه‌وه، چونكه زینه‌دین زیدان نه‌یتوانی یاریزانێكی سووپه‌ر و كاریگه‌ر بۆ شوێنی ئه‌و یاریزانه بگوازێته‌وه و پێكانه‌كه‌ی ده‌ستپێكی رافایل ڤارانیش ئه‌وه‌نده‌ی دیكه درزی خسته نێو پێكهاته‌كه‌ی زیزۆ.
3ـ كێشه‌ی گۆڵپارێز: هه‌موو هانده‌رانی ریال مه‌درید له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه له ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه ئاستی كیلور ناڤاسی گۆڵپارێز زۆر ناجێگیر و خراپ بوو، ته‌نانه‌ت به‌شێكی زۆر له شكسته‌كان له ئه‌ستۆی ئه‌ودا بوو، كه ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی ریال مه‌درید خاڵێكی زۆری لێ بچۆڕێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ریال مه‌درید له لالیگا به دۆخێكی خراپ گۆزه‌ری كردووه و بارسێلۆنای ركابه‌ری له ماوه‌ی 10 وه‌رزی رابردوو 7 جار بۆته پاڵه‌وانی لالیگا، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا ریال مه‌درید تا دێت ژماره‌ی ناسناوه‌كانی چامپیۆنزلیگی زیاد ده‌كات كه ئێستا خاوه‌نی 12 ناسناوه و ئه‌مشه‌ویش به ئامانجی بردنه‌وه‌ی سێزده‌یه‌مین ناسناو رووبه‌ڕووی بایرن میونشن ده‌بێته‌وه.