توێژینهوهیهك پاڵهوانی مۆندیالی 2018ـی رووسیا دهستنیشان دهكات
توێژینهوهكه ههڵبژاردهكانی یهكهم تا چوارهم دهستنیشان دهكات
بەگوێرەی توێژینەوەیەک، ئیسپانیا بەربژێری سەرەکییە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیالی ٢٠١٨ی رووسیا.
سەنتەری توێژینەوەی وەرزشی کە لە سویسڕایە، لە توێژینەوەیەکیدا پێیوایە ئیسپانیای پاڵەوانی مۆندیالی ٢٠١٠ بەربژێری سەرەکییە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیالی ٢٠١٨ و بڕازیل و فڕەنساش لە پلەی دووەم و سێیەم دێن.
بە گوێرەی توێژینەوەکە، ئەڵمانیای پاڵەوانی مۆندیالی رابردوو لە رووی چانسی بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیالی ئەمجارە چوارەمە و لە پێشەوەی ئینگڵاند و بەلجیکا و ئارجێنتینایە.
رووسیای میوانداریی مۆندیالی ئەمجارەش بۆ بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانێتییەکە لە پلەی چواردەم دێت و بە گوێرەی توێژینەوەکە چانسی لە ئۆرۆگوای و ئایسلەندا زیاترە.
توێژینەوەکە پشتی بە ئاماری ئەو ٢٣ یاریزانە بەستووە کە هەر هەڵبژاردەیەک بەم دواییانە زۆرترین یاریی پێکردووە و سەنتەرەکەش بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی یاریزانەکان داتای یاریزانەکانی لە یۆلیۆی ٢٠١٧وە تاکو ئێستا وەرگرتووە، بۆ ئەوی پیشبینی ئاستیان بۆ مۆندیالی داهاتوو بکات.
