ئەو 7 یانهیهی له ئهورووپا بهبێ شكست بوونهته پاڵەوانی وڵاتهكهیان
ئهو یانانهی له ماوهی وهرزێكدا بهبێ ئهوهی هیچ یارییهك بدۆڕێنن بوونهته پاڵهوان
ئەستەمە یانەیەک بتوانێ ببێتە پاڵەوان لە وەرزێکدا و ھیچ یارییەکیش تووشی شکست نەیەت، بەڵام ئەمە لە مێژووی تۆپی پێ وڵاتان ڕوویداوە، ئێستا بارسێلۆنا لە لالیگای ئیسپانیا ٣٤ گەڕە نەدۆڕاوە و ناسناوەکەشی یەکلای کردۆتەوە، تەنھا ٤ یاریی ماوە، مێژوویەکی دیکەی پرشنگدار بۆخۆی تۆمار بکات، وەک ئەو تیپانەی خوارەوە کە ئەنجامیانداوە.
١- ئایسی میلانی ئیتاڵیا: ساڵی ١٩٩١-١٩٩٢، ناسناوی خولی ئیتاڵیان بردەوە، بە بێ ئەوەی تامی ھیچ شکستێک بکەن، تا پێیان نایە ناو ساڵی ١٩٩٣, وە ٥٨ یاریی بەدوای یەکدا ھیچ دۆڕانیکیان نەبوو، کە ئەو کات کاپێلۆ راھێنەر بوو.
٢- پۆرتۆی پورتوگالی: بە سەرکردایەتی فیلاش بواش، لە ٢٠١٠- ٢٠١١ بوونە و پاڵەوان و کۆتایان بە وەرزەکە ھێنا بەبێ دۆڕان، لە کۆی ٣٠ یاریی لە ٢٧ یارییدا براوەبوون.
٣- ئایاکسی ھۆڵەندا: وەرزی ١٩٩٤ – ١٩٩٥، کە براوەی چامپیۆنزلیگش بوون، کەچی لە خولی ھۆڵندیش بوونە پاڵەوان و ھیچ یارییەکیشیان نەدۆڕاند، ئەو سەردەمە بە بۆ ئەو تیپە بە مێژوویەکی زێڕین دادەنرێت.
٤- بێنفیکای پورتوگالی: ئهم یانهیه بە رابەرایەتی ئۆزیبیۆی ئەفسانە, ١٩٧٢ – ١٩٧٣, بە بێ چەشتنی تاڵاوی ھیچ شکستێک, ناسناوەکەیان بردەوە.
٥- ریال مەدریدی ئیسپانیا: وەرزی ١٩٣١ – ١٩٣٢, بە بێ ھیچ دۆڕانێک, بوونە پاڵەوانی لالیگای ئیسپانی, ھەرچەند ئەو کات تیپە بەشداربووەکان ژمارەیان تەنھا ١٠ یانەبوو.
٦- یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا: بە راھێنەرایەتی ئەنتۆنیۆ کۆنتی له ٢٠١١ – ٢٠١٢, کە یەکەم وەرزی بوو لەگەڵ ئەو یانەیە, توانی یەبێ شکست و بە جیاوازی ٤ خاڵ پێش ئینتهر میلان بکەوێت و ناسناوەکە بباتەوە.
٧- ئارسێنالی ئینگلیزی: لەگەڵ راھێنەر مێژوویەکەیان, ئارسین ڤینگەر, توانیان ٢٠٠٣ – ٢٠٠٤, پرێمەرلیگ ببەنەوە, کە تاکە یانەیە تا ئێستا ئەم کارەی لەپرێمەرلیگ ئەنجامدابێت.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم