راهێنه‌ری رۆما: به‌ڵێ ده‌مانه‌وێت ریمۆنتادا به‌سه‌ر لیڤه‌رپوول دا بكه‌ین
فرانچیسكۆ شێوازی ریمۆنتادا كردنه‌كه‌ی ئاشكرا كرد
له باره‌ی یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ، راهێنه‌ری یانه‌ی رۆما جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وان بیر له ریمۆنتادا به‌سه‌ر لیڤه‌رپوول ده‌كه‌نه‌وه، ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ریمۆنتادا بكه‌ین ده‌بێت به زووترین كات گۆڵ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی جۆش و خرۆشی هانده‌رانمان له نێو یاریگه‌ی ئۆڵمپیكۆ زیاد بكه‌ین.
دی فرانچیسكۆ دی ئۆزبیۆی راهێنه‌ری رۆما له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول به‌شداریی له پرێس كۆنفرانسێك كرد و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه سبه‌ی ده‌یانه‌وێت به باشترین شێوه و به ئاستێكی به‌رز بجه‌نگێن.
فرانچیسكۆ ده‌شڵێت: لیڤه‌رپوول یانه‌یه‌كی زۆر جیاوازتره له بارسێلۆنا، بۆیه ده‌بێت به ته‌كتیكێكی جیاوازتریش به‌ره‌نگاریان بببینه‌وه.
گوتیشی: به ته‌واوه‌تی له ئاستی لیڤه‌رپوول وردبوومه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت بیركردنه‌وه و شێوازی یاریكردنیان زۆر جیاوازتره له بارسێلۆنا، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت بلیتی فایناڵی چامپیۆنزلیگ ببڕین ده‌بێت سبه‌ی كاری گه‌وره له نێو یاریگه‌ی ئۆڵمپیكۆ ئه‌نجام بده‌ین.
فرانچیسكۆ شێوازی یاریكردنی له پرێس كۆنفرانسه‌كه راگه‌یاند و گوتی: ئێمه پلانی خۆمان له یاری چوون له (3 ـ 4 ـ 2 ـ 1) ده‌گۆڕین بۆ (4 ـ 3 ـ 3)، ئه‌مشه‌ویش بڕیار له‌سه‌ر 11 یاریزانه‌كه بۆ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ده‌كه‌م.
راهێنه‌ری رۆما ده‌شڵێت: پێكانی پیرۆتی و سترۆمان بۆ ئێمه سه‌خته و هێشتا بڕیارم نه‌داوه به كام یاریزان شوێنه‌كانیان پڕ ده‌كه‌مه‌وه.
فرانچیسكۆ گوتیشی: هیوادارم سبه‌ی له نێو یاریگه‌ی ئۆڵمپیكۆ هاوشێوه‌ی سه‌رجه‌م یارییه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ ئاهه‌نگی خۆشی بگێرین، به مه‌رجێك ده‌توانین ئه‌و كاره بكه‌ین كه ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ین.
یانه‌ی رۆما دوای شكسته قورسه‌كه‌یان له یاریگه‌ی ئانفیڵد كاتێك (5 ـ 2) یارییه‌كه‌یان دۆڕاند، ده‌یانه‌وێت سبه‌ی چوارشه‌ممه به هه‌مان شێوه‌ی بارسێلۆنا ریمۆنتادا به‌سه‌ر لیڤه‌رپوول بكه‌ن.