ئه‌و كچه كه‌ركووكییه‌كه‌ی به عه‌بادی گوتی "دیكتاتۆر" بۆ كوردستان 24 ده‌دوێت
باس له هه‌ست و هه‌ڵوێسته‌كانی خۆی ده‌كات له‌و كاته‌ی له سلێمانی رووبه‌ڕووی عه‌بادی بووه‌ته‌وه
K24 - سلێمانی:
ئاهورا رەمەزان، ئەو خانمە کەرکووکییەیە لەکاتى سەردانى حەیدەر عەبادى سه‌رۆكی هاوپه‌يمانی نه‌سڕ بۆ سلێمانى له چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، رووبەڕووى بوویەوە بەدەنگى بەرز هاوارى کرد "دیکتاتۆر دیکتاتۆر، بڕۆ دەرەوە ئێرە نیشتمانى کوردە جێگەى تۆى تێدا نابیتەوا".
ئاهورا ره‌مه‌زان، كه بۆ عه‌بادی گوتی: "ئێمە هێشتا جلە رەشەکانى 16ى ئۆکتۆبەرمان لەبەردایە، تۆبووى ئێمەت کوشت، خاک و ماڵت وێران کردین، برینى کەرکووک و دووز خورماتوو ساڕ‌ێژ نەبووە" بۆ كوردستان 24 ده‌دوێت.
ئاھورا لەم راپۆرتەدا چیرۆكی ئەو ھەڵوێستەی دەگێڕێتەوە و ئاماژە بەوە دەكات، زۆر نیگەرانە بەوەی لیستە عەرەبییەكان كاندیدی كوردیان ھەیە و لە ھەرێمی كوردستانیش بە ئازادی بانگەشە بۆ لیستەكانیان دەكەن.
هەر بەدەم خوێندنەوەى شیعره‌وە ئاهورا هۆکارى به‌ره‌و رووبوونه‌وه‌ى عەبادى باس ده‌كات, كه بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن سه‌ردانی سلێمانی كردبوو.
ئەو جیاوازيیەک نابینێتەوە لەنێوان ئەو بەرپرسانەى لە دواى رووخانى بەعس دەسەڵاتیان گرتووه‌تەدەست و پێىوایە هەمان بۆچوون و پلانی به‌عسیان دژ به نه‌ته‌وه‌ی نەتەوەى کورد هەیه.
ئاهورا تەنیا بە هاتنى بەرپرسانى عەرەب بۆ هەرێم و بانگەشە بۆ لیستەکانیان نیگەران نییە، بەڵکو دڵگرانه لەوەى ئه‌و به‌رپرسه عێراقیانه‌ی دژایه‌تی كورد و مافه‌كانی ده‌كه‌ن، ئێستا كاندیدی كوردیان هه‌یه له كوردستان.
ره‌نگه هه‌ر به ته‌نیا ئاهورا نه‌بێت له‌وه‌ی دەیەوێت بەرامبەر زوڵم و زۆردارى دەسەڵاتە یەک لە دواى یەکەکانى حکوومەتى عێراق بوه‌ستێته‌وه، ئاواره‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ریش هه‌مان هه‌ستیان هه‌یه كه به‌هۆی هێرش و په‌لاماری سوپا و حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركووك ناوچه داگیركراوه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون.