بارسێلۆنا یه‌كه‌م هه‌نگاوی به كردار بۆ گواستنه‌وه‌ی گریزمان نا
ناوه‌ڕۆكی گفتووگۆیه‌كان بڵاو كرایه‌وه
میدیاكانی ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆیان زۆرترین هه‌واڵیان له باره‌ی ده‌نگۆی په‌یوه‌ندیكردنی گریزمان به یانه‌ی بارسێلۆنا بڵاو كرده‌وه و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه بارسا یه‌كه‌مین هه‌نگاوی به كردار بۆ گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌ره فره‌نساییه‌كه نا.
رۆژنامه‌ی ماركا و رادیۆی كه‌ته‌لۆنیا جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه كه بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ برای گریزمان كه به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانیه‌تی گفتووگۆیه‌كانیان ده‌ستپێكردووه و باسی سه‌رجه‌م رێككاره‌كانی شێوازی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌یان كردووه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت بۆ ماوه‌ی 5 وه‌رز به گرێبه‌ستێكی 100 ملیۆن یۆرۆ و به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 20 ملیۆن یۆرۆ گریزمان له هاوینی داهاتوو بۆ بارسێلۆنا بگوازێته‌وه.
ئانتوان گریزمانی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، له هاوینی 2014 به بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی ریال سوسیداده‌وه بۆ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید گواسترایه‌وه، ئه‌م وه‌رزه له لالیگا له كۆی 30 یاری 19 گۆڵی كردووه و 8 ئاسیستی هه‌بووه، له چامپیۆنزلیگ 2 گۆڵ و له یۆرۆپالیگ 4 گۆڵی كردووه.