سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا: هاوسه‌ره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوستراڵیا "خۆشه"
ماكرۆن: ده‌مه‌وێت سوپاستان بكه‌م.. به زمانی ئینگلیزی گوتی: تۆ و هاوسه‌ره "خۆشه‌كه‌ت" رێزی زۆر له میوان ده‌گرن
K24- هه‌ولێر:
دوای سه‌ردانه‌كه‌ی ئیمانوێل ماكرۆن بۆ ئوستراڵیا و پێشوازیكردنی له‌لایه‌ن مالكۆلم ترنبۆڵ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته و هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌واڵێك له‌باره‌ی هه‌ڵه‌یه‌كی زمانه‌وانی ماكرۆن بڵاوبووه‌وه، دواتریش بوو به هه‌واڵی میدیا و ئاژانسه جیهانییه‌كان، له‌مباره‌یه‌وه ئاژانسی رۆیته‌رز نووسیویه‌تی: "له‌وانه‌یه ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بیری له شه‌رابی سوور كردبێته‌وه، كاتێك سوپاسی مالكۆڵم ترنبۆل و هاوسه‌ره "خۆشه‌كه‌ی" كرد، به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی له وڵاته‌كه‌یان له ماكرۆن كرد".
وه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، "به‌ر له‌وه‌ی ماكرۆن بكه‌وێته هه‌ڵه‌یه‌كی زمانه‌وانی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له شاری سیدنی، ماكرۆن و ترنبۆل باسی ژماره‌یه‌ك پرسی دیبلۆماسی هه‌ستیاریان كرد".
له قسه‌كانیدا سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا به‌رامبه‌ر به رێزی میوانداریكردنی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئوستراڵیا و هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه، "ماكرۆن ویستی سوپاسی ترنبول و لوسی هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات و باسی له شه‌رابی سوور و ئه‌و خواردنه خۆشه‌ی كرد كه له سه‌ردانه‌كه‌یدا پێشكه‌شی كرابوو و به‌ر له‌وه‌ی بڵێت: ده‌مه‌وێت سوپاستان بكه‌م، به زمانی ئینگلیزی گوتی: تۆ و هاوسه‌ره "خۆشه‌كه‌ت" رێزی زۆر له میوان ده‌گرن".
ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگی دایه‌وه و كه‌وته ریزی پێشه‌وه‌ی هه‌موو بابه‌ته گرنگه‌كانی رۆژ له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
ماكرۆن به‌نیاز بوو چی بڵێت كاتێك ئه‌و قسه‌یه به‌هه‌ڵه له‌سه‌ر زمانی ده‌رچوو؟
له‌وانه‌یه بیری له وشه‌یه‌كی فه‌ره‌نسی كردبێته‌وه كه له ده‌ربڕیندا وه‌ك وشه‌ی "خۆش"ی ئینگلیزی وابێت، به‌ڵام واتاكه‌ی "جوان" یانیش "جادوویی" بێت. ئه‌و وشه فه‌ره‌نسییه‌ش زۆرجار بۆ وه‌سفكردنی خواردنه هه‌ویركارییه‌كان یاخۆد ژه‌مه‌خۆراك به‌كارده‌هێندرێت.
ماكرۆن له زۆربه‌ی سه‌رۆكه‌كانی پێشووی وڵاته‌كه‌ی زمانی ئینگلیزی باشتر ده‌زانێت و قسه‌ی پێ ده‌كات، له زۆربه‌ی گه‌شته‌كانیدا بۆ ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا به‌و زمانه قسه ده‌كات، له‌كاتێكدا ئه‌و له وڵاتێك نه‌ژیاوه كه خه‌ڵكه‌كه‌ی به زمانی ئینگلیزی قسه بكات، ته‌نیا شه‌ش مانگ نه‌بێت كه له باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له نایجیریا به‌سه‌ری بردبوو.
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه كه سه‌رۆكی وڵاتان له لێدوانه‌كانیاندا قسه‌ی سه‌یر و واتا جیاواز ده‌بیسترێت، به‌ڵام دهربڕینهكهیان مه‌به‌ستدار نییه و، له ساڵی رابردووش دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ فه‌ره‌نسا به بریجیت ماكرۆنی 64 ساڵی، خانمی یه‌كه‌می فه‌ره‌نسای گوتبوو: "ئه‌و له‌دۆخێكی زۆر باش ده‌رده‌كه‌وێت".
H.B