فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له‌ویلایه‌تی جۆرجیا تێكشكا
له رووداوه‌كه‌دا ته‌واوی سه‌رنشینانی فڕۆكه‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا كه ژماره‌یان 5 كه‌س بوون
K24- هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یی هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یلاند، فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی سه‌ر به هێزه‌كانیان له ویلایه‌تی جۆرجیا تێكشكا و، به‌و هۆیه‌شه‌وه 5 كه‌س كه له‌ناو فڕۆكه‌كه‌دا بوون گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمانده‌یی هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، فڕۆكه‌كه له جۆری "C-130 Hercules" بوو, سه‌ر به هێزه‌كانی پاسه‌وانی ئاسمانی نیشتیمانی بوو و، له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی شاری سافانا له ویلایه‌تی جۆرجیا تێكشكاوه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ربازی له ویلایه‌تی جۆرجیا دووپاتیانكرده‌وه، له رووداوه‌كه‌دا 5 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و، زانیارییه‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ته‌نیا ئه‌و 5 كه‌سه له‌ناو فڕۆكه‌كه‌دا بوون. تائێستاش هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی هۆكاری تێكشكانی فرۆكه‌كه رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
H.B