به‌ریتانیا واز له گالیلۆ ده‌هێنێت
په‌ره به سیسته‌مێكی دیكه ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
به‌ریتانیا به نیازه په‌ره به سیسته‌مێكی GPSى تایبه‌ت به‌خۆی بدات له رێگه‌ی مانگی ده‌ستكرده‌وه و ده‌ستبه‌رداری سیسته‌می گالیلۆی تایبه‌ت به یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌بێت كه بۆ كێبڕكێی GPSى ئه‌مه‌ریكی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.
وێبسایتی سكای نیوز بڵاویكردووه‌ته‌وه، تیریزا مه‌ی، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، ژماره‌یه‌ك شاره‌زای وڵاته‌كه‌ی راسپاردووه، بۆ ئه‌وه‌ی توێژینه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و بژارانه بكه‌ن كه بۆ په‌ره‌پێدانی سیسته‌می جی پی ئێس پێویسته، ئه‌وه‌ش له دوای كۆتوبه‌نده‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا دێت بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته سه‌باره‌ت به زانیارییه هه‌ستیاره‌كان، له دوای ده‌رچوونی له یه‌كێتی ئه‌وروپا.
پرۆژه‌ی گالیلۆی یه‌كێتی ئه‌وروپا، نزیكه‌ی 12 ملیار دۆلار تێچووه‌كه‌یه‌تی و بۆ كێبڕكێكردن له‌گه‌ڵ سیسته‌می جی پی ئێسی ئه‌مه‌ریكا په‌ره‌ی پێدراوه.
گوته‌بێژی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاندووه، سه‌رۆك وه‌زیران ژماره‌یه‌ك زانا و شاره‌زای ئه‌ندازیاری و بۆشاییگه‌ری به‌ریتانیای به‌و ئه‌ركه راسپاردووه، بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له سیسته‌مێكی تایبه‌ت بكه‌ن.
دوای بڕیاری ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا، یه‌كێتییه‌كه بڕیاریداوه به‌ریتانیا له به‌شداریكردنی دامه‌زراندنی ئه‌و سیسته‌مه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی دووربخاته‌وه، ئه‌وه‌ش وایكردووه به‌ریتانیا په‌ره به سیسته‌مێكی تایبه‌تی خۆی بدات.
ا. م