شه‌ڕی ساردی نێوان نه‌جه‌ف و قوم گه‌رم ده‌بێت
"ململانێی نێوان سیستانی و خامنه‌یی له پێناسه‌ی "ویلایه‌تی فه‌قێ"ـوه ده‌په‌ڕێته‌وه ناو مه‌یدانه‌كانی سیاسه‌ت
K24 - هه‌ولێر:
مه‌رجه‌عه‌كانی شیعه‌ی عێراق و ئێران "شه‌ڕێكی ساردی" رانهگهیهنراویان ده‌ستپێكردووه‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش ده‌بێت كه بڕیاره 12ـی ئه‌م مانگه ئه‌نجام بدرێت و هه‌وڵێك هه‌یه هه‌ر مه‌رجه‌عێك ده‌نگده‌ران به‌ره‌و ژه‌ند بژارده‌یه‌ك ئاراسته بكات.
ملیۆنه‌ها شیعه‌ی عێراق شوێنكه‌وتووی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانن و هه‌ر بڕیارێك ئه‌و له‌باره‌ی ره‌وشی سیاسی بیدات په‌یڕه‌ویی لێده‌كه‌ن. له ئێرانیش عه‌لی خامنه‌یی چانسی ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌ناو عێراقدا شوێنكه‌وتووی هه‌بێت، دیارترینیان رێبه‌ر و سه‌ركرده‌ی ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌ی شیعه‌ن كه درووشمی "به‌رگریی ئیسلامی"ـیان هه‌ڵگرتووه‌و به‌شێكی زۆریان تێكه‌ڵی حه‌شدی شه‌عبی بوون كه به‌هۆی فه‌توای عه‌لی سیستانی چه‌كیان له دژی داعش هه‌ڵگرتووه.
سیاسییه‌كانی عێراق كه ئاگاداری ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و "شه‌ڕه سارده‌ن" ده‌ڵێن: "عه‌لی سیستانی ده‌یه‌وێت به‌ر به خواسته‌كانی عه‌لی خامنه‌یی بگرێت له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی عێراقدا و شه‌ڕه‌كه له‌نێوان بازنه‌ی نزیكی ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا ده‌خولێته‌وه. به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان له چالاكی و بانگه‌شه‌ی ناوچه شیعه نشینه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن و قسه له‌باره‌ی ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن".
سیاسییه‌كی شیعه مه‌زهه‌بی عێراقی ورده‌كاری زۆری له‌باره‌ی ئه‌و دۆسێ هه‌ستیاره بۆ رۆژنامه‌ی "عه‌ره‌ب"ـی چاپی له‌نده‌نی باسكردووه‌و ده‌ڵێت: "ئێستا په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ر دوو مهرجهعهكه "سیستانی و خامنه‌یی" له خراپترین دۆخدایه، وه‌ك ساڵی 2014ـیه كه یه‌كێكیان پاڵپشتی له گۆڕینی نووری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق ده‌كرد و ئه‌وی دیكه‌یان دژی ده‌وه‌ستایه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ململانێی نێوان دوو مهرجهعهكه كۆنه، به‌ڵام ئێستا چووه‌ته ناو بواری سیاسیشه‌وه‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به پێناسه‌ی ئێران بۆ بنه‌ماكانی ویلایه‌تی فه‌قێ نییه، به‌ڵكو كاتێك ئێران ده‌ستی به هه‌وڵدان كرد بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر بڕیاری نه‌جه‌ف زیاد بكات، ململانێكه زیاتر بوو چونكه ئێران سێبه‌ری خۆی گه‌یاندووه‌ته سه‌ر زۆربه‌ی ناوچه‌كان و بڕیاره‌كانی عێراق".
ئه‌و به‌رپرسه شیعه‌یه كه نه‌یهێشتووه ناوی بنووسرێت ده‌ڵێت: "پێده‌چێت سیستانی ئه‌مڕۆ باجی ئه‌و ئه‌و هه‌ڵه‌یه بدات كه به‌هۆی فهتواكهیهوه رێگه‌ی له‌به‌رده‌م میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران خۆشكرد تا زۆرینه‌ی پێگه و جومگه گرنگه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق كۆنترۆڵ بكه‌ن. جگه له‌وه‌ی سۆزی میللی شیعه‌كانیان بۆ خۆیان راكێشاوه، چونكه وا لێكده‌درێته‌وه ئه‌و "سه‌ركه‌وتنانه‌ی به‌سه‌ر داعشدا به‌ده‌ستهاتووه به‌های ئه‌وه‌یان هه‌یه كه ئه‌و هێزانه بكرێنه فه‌رمانڕه‌وای قۆناغی داهاتووی عێراق. به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی كه سیستانی گووتی: پاڵپشتی ئه‌و كه‌سانه ناكات كه له ریزی یه‌كه‌می سه‌ركرده‌كانی شیعه مهزههبهكاندان و به جۆرێك له جۆره‌كان له گه‌نده‌ڵییه‌وه گلاوون".
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێران پێگه‌ی خۆی له‌ناو گرووپه چه‌كداره‌كاندا قایمتر ده‌كات، پێده‌چێت ببێته پاساوێك تا ململانێ سیاسییه‌كان توندتر و فراوانتر بكات.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقی به رۆژنامه لهندهنییهكهیان گوتووه: "ئێران ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێكی فراوان كردووه و په‌یڕه‌وانی خامنه‌یی له كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كاندا بانگه‌شه بۆ ره‌وت و تێڕوانینی خۆیان ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت ده‌نگده‌ران هانبده‌ن پاڵپشتی دوو لیست بكه‌ن. یه‌كه‌میان گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێرانه كه هادی عامری سه‌ركردایه‌تی ده‌كات و دووه‌میشیان له‌لایه‌ن نووری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراقه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت".
خامنه‌یی ده‌خوازێت ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه بكات كه زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی داهاتووی عێراق له‌و دوو لیستهبن، بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی بتوانرێت ئه‌و كه‌سه بكرێته سه‌رۆكوه‌زیران كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی مه‌رجه‌عی باڵای نه‌جه‌فیش، كه‌سانی نزیك له سیستانی به‌دووری ده‌زانن سیستانی به‌رده‌وام بێت له پاڵپشتیكردنی عه‌بادی و دهتكیدیان كردووه‌ته‌وه كه لاری له گۆڕینی نییه بۆ ئه‌وه‌ی جێگره‌وه‌كه‌ی نه‌بێته كه‌سێكی سه‌ر به ئێران".