"تره‌مپ بڕیاری كشانه‌وه له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ده‌دات"
به‌رپرسێكی كۆشكی سپی: كاردانه‌وه‌كانی ئێران تا سزادانی هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڕوات
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی كۆشكی سپی و سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له گفتوگۆكانی ناو ئیداره‌ی ئه‌مریكا ئاشكرایان كردووه كه رۆژی 2/5/2018 دۆناڵد تره‌مپ نزیكبووه‌ته‌وه له‌وه‌ی كه بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر كشانه‌وه له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران بدات و رۆژی 12/5/2018 رایبگه‌یه‌نێت، به‌ڵام روونی نه‌كردووه‌ته‌وه كه به دیاریكراوی چی ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به رۆیته‌رزی گوتووه: "ته‌نها یه‌ك ئه‌گه‌ر هه‌یه تره‌مپ له رێككه‌وتننامه‌كه نه‌كشێته‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئێران ره‌زامه‌ندی بدات بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی دابنرێت و له‌به‌رامبه‌ردا سزاكانی له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت. ئه‌وه‌ش له‌پێناو پاراستنی هاوپه‌یمانێتی نێوان ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسایه كه له دیداری نێوان سه‌رۆكی هه‌ر دوو وڵات‌دا ئیمانوێل ماكرۆن زۆری هه‌وڵداوه تره‌مپ قایل بكات له رێككه‌وتنه‌كه نه‌كشێته‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر تره‌مپ بریار نه‌دات هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر ئێران دریژبكرێته‌وه، ئه‌وكاته ده‌بێته هۆی هه‌ره‌سهێنانی رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه و له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كاردانه‌وه‌یه‌كی توند ده‌بێت و پێده‌چێت تا سزادانی هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و سووریا و یه‌مه‌ن و لوبنان په‌لبكێشێت".
له هه‌مان چوارچێوه‌دا به‌رپرسێكی كۆشكی سپی گوتوویه‌تی: "ئه‌گه‌ری هه‌یه تره‌مپ بگاته بڕیارێك كه به‌ته‌واوه‌تی له رێككه‌وتنه‌كه نه‌كشێته‌وه. به‌ڵام ناشزانین چی ده‌كات و چۆن بڕیار ده‌دات. پێده‌چێت ئه‌وه‌ی بنیامین نه‌تانیاهو له‌سه‌ر پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران نیشانی‌دا، ببێته پاساوێك بۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له ریككه‌وتنه‌كه،هه‌ر چه‌نده پشكێنه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێن: ئێران تا راده‌یه‌ك پابه‌ندی بڕگه‌كانی ریككه‌وتنه‌كه بووه".