"پێشبینیمان نه‌ده‌كرد به زیندوویی له ئۆپه‌راسیۆنی كوشتنی بن لادن ده‌ربچین"
بكوژی بن لادن باس له "شه‌وی ترس و مه‌رگ" ده‌گات
K24 - هه‌ولێر:
رۆبه‌رت ئۆنێل، سه‌ربازی مارێنزی ئه‌مه‌ریكا، كه به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی كوشتنی ئوسامه بن لادن، سه‌رۆكی پێشووی رێكخراوی قاعیده‌ی كردووه، رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشبینیان نه‌ده‌كرد به زیندوویی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌ربچن.
ئۆنێل ورده‌كاری زیاتر له باره‌ی شه‌وی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه باس ده‌كات، له گفتوگۆیه‌كی كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مه‌ریكی باس له‌وه ده‌كات، خۆی و هاوڕێكانی له شه‌وی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و بڕوایه‌دا نه‌بوون به زیندوویی ده‌ربازییان ده‌بێت، چونكه پێیانوابوو ده‌كوژرێن.
ئۆنێل ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، سه‌ره‌تا بڕیار نه‌بووه به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا بكات، پێشتریش نوكته‌یان له باره‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه گێڕاوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "ئێمه بن لادنمان وه‌ك خێوێك وه‌سفكردبوو، بیرمان له‌وه ده‌كرده‌وه ئه‌گه‌ر له كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه رای كرده كوچه و كۆڵانه ته‌نگه‌كان چی بكه‌ین؟".
رۆبه‌رت ئۆنێل، له درێژه‌ی گێڕانه‌وه‌كه‌یدا باس له‌وه ده‌كات، یه‌كێك له هاوڕێكانی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، هێرشێكی خۆكوژی پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "دوای ئه‌وه‌ی هاوڕێكه‌م خۆكوژه‌كه‌ی كوشت، بن لادنم به‌رچاو كه‌وت، كه ته‌نها چه‌ند پێیه‌ك له‌من دووربوو و راسته‌وخۆ كوشتم".
ئۆنێل باس له هه‌ستی خۆی و هاوڕێكانی ده‌كات دوای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كاتێك فڕۆكه‌وانه‌كه پێی گوتوون گه‌یشتوونه‌ته خاكی ئه‌فغانستان خۆشحاڵ بوونه، چونكه به هیچ جۆرێك بیریان له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه به زیندوویی ده‌ربازییان بێت و ده‌ڵێت: "له‌و بڕوایه‌دابووین له ناكاو خانووه‌كه‌ی بن لادن ده‌ته‌قێته‌وه و كه‌سمان به زیندوویی ده‌ربازمان نابێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "كاتێك ده‌زگاكانی راگه‌یاندن سه‌رقاڵی پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی كوژرانی بن لادن بوون، جه‌سته‌ی ئوسامه له به‌رامبه‌رم بوو، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بووم پشكنینی DNAـى بۆ بكرێت".
رۆبه‌رت ئۆنێل، سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له هێزه‌كانی مارێنز، پێشتر كتێبێكی له باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كوشتنی بن لادن نووسیوه، كه له ئایار/ مایۆی 2011 و حه‌وت ساڵ به‌ر له ئێستا، له ناو ماڵه‌كه‌یدا له ئه‌بووت ئابادی پاكستان كوژرا.
ا. م