دادوگه‌شه‌پێدان به ره‌سمى ئه‌ردۆغانى بۆ پۆستى سه‌رۆكايه‌تى كانديد كرد
كانديدى دادوگه‌شه‌پێدان، ئه‌ردۆغانه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، (بن عه‌لى يه‌ڵدرم)، رايگه‌ياند، پارتى دادوگه‌شه‌پێدانى ئيسلامى، (ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان)ى وه‌ك پاڵێوراى ره‌سمى حزبه‌كه‌ى له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى داهاتووى توركيا راگه‌ياند.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (3ى ئايار/ مايۆى 2018)، (يه‌ڵدرم) له ميانى وته‌يه‌كدا، كه ئاراسته‌ى ئه‌ندامانى كوتله‌ى پارتى دادوگه‌شه‌پێدانى ده‌سه‌ڵاتدارى كرد له ئه‌نقه‌ره، گوتى: "كانديدى دادوگه‌شه‌پێدان، ئه‌ردۆغانه".
هه‌روه‌ها گوتى: "كانديدكردنى ئه‌ردۆغان بۆ پۆستى سه‌رۆكايه‌تى له هه‌ڵبژاردنى داهاتووى توركيا، به ره‌زامه‌ندى و ده‌نگى (316) په‌رله‌مانتارى حزبه‌كه‌ى بووه".
له (18ى نيسان/ ئه‌پريلى 2018)دا، (ئه‌ردۆغان) پێشنيازى كرد، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى و سه‌رۆكايه‌تى پێشوه‌خته له توركيا ئه‌نجام بدرێن.
بڕيار بوو پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان له مانگى (نۆڤێمبه‌رى 2019) ئه‌نجام بدرێن، به‌ڵام (ئه‌ردۆغان) پێشنيازى پێشخستنى واده‌كه‌ى كرد بۆ (24ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2018). له (20ى نيسان/ ئه‌پريلى 2018)، په‌رله‌مانى توركيا كۆبوويه‌وه و به زۆرينه‌ى ده‌نگ پێشنيازه‌كه‌ى (ئه‌ردۆغان)ى په‌سند كرد.
سه‌رچاوه: رووسياليهم
ئ.ر