خواردنه پاقله‌مه‌نييه‌كان مه‌ترسى تووشبوون به‌نه‌خۆشييه‌كانى دڵ كه‌مده‌كه‌نه‌وه
رێژه‌ى كۆليسترۆڵ له خوێن كه‌مده‌كه‌نه‌وه
K24- هه‌ولێر
پسپۆڕانى بوارى ته‌ندروستى له ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا، توێژينه‌وه‌يه‌كيان له‌باره‌ى رۆڵى خۆراكه پاقله‌مه‌نييه‌كان له‌كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تووشبوون به نه‌خۆشى دڵ ده‌خه‌نه‌ڕوو.
زانايانى ته‌ندروستى له زانكۆى كۆلۆرادۆ له ئه‌مريكا، له ئه‌نجامى نوێترين توێژينه‌وه‌دا بۆيان ده‌ركه‌وتووه، خۆراكه پاقله‌مه‌نييه‌كان رێگرن له‌به‌رده‌م روودانى جه‌ڵته‌ى دڵ، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌م خۆراكانه واده‌كان رێژه‌ى دژه ئۆكسيد له جه‌سته‌ى مرۆڤ زيادبێت.
توێژينه‌وه‌كه به چه‌ند قۆناغێك ئه‌نجامدراوه، سه‌ره‌تا له‌سه‌ر (مشك و جورج) تاقيكراوه‌ته‌وه به‌جۆريك رۆژانه خۆراكى پاقله‌مه‌نى وه‌كو خواردنێكى سه‌ره‌كى پێيان ده‌درا، دواتر بۆيان ده‌ركه‌وت رێژه‌ى كۆليسترۆل له‌خوێنيان كه‌مبووه‌ته‌وه.
له‌قۆناغى دووه‌مى توێژينه‌وه‌كه‌دا، ده‌ركه‌وتووه، خۆراكه پاقله‌مه‌نييه‌كان، سوودێكى زۆرى هه‌يه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه تووشى نه‌خۆشى دڵ هاتوون له‌هه‌مان كاتيشدا رێژه‌ى شه‌كره‌يان به‌رزه.
هه‌ربۆيه، پسپۆڕانى بوارى ته‌ندروستى ئامۆژگاريمان ده‌كه‌ن، به‌وه‌ى كه خۆراكه پاقله‌مه‌نييه‌كانى وه‌ك (فاسۆليا، پاقله، لۆبيا و نۆك..هتد) رۆژانه بخورێت، چونكه سوودێكى زۆرى بۆ جه‌سته‌ى مرۆڤ هه‌يه و رێگره له‌به‌رده‌م له‌به‌رزبوونه‌وه‌ى پاڵه‌په‌ستۆى خوێن و رێژه‌ى زيادبوونى كۆليسترۆڵ و هه‌روه‌ها تووشبوون به‌نه‌خۆشى شێرپه‌نجه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى يارمه‌تيده‌ره بۆ دره‌نگكه‌وتنى پيرى.
كۆلیستڕۆڵ جۆرێكی چەورییە لە خوێندا و لە لەشی مرۆڤدا، له‌خۆراكه‌كانى وه‌ك (گۆشت، ماسی، ھێلكە، پەنیر، شیر..ھتد) دروست ده‌بێت.
لەش پێویستی بە ھەندێك لە كۆلیستڕۆڵ ھەیە بۆ مێشك، پێست و ئەندامەكانی تری لەش بۆ ڕاپەڕاندنی كارەكانیان، بەڵام زۆر خواردنی كۆلیستڕۆڵ خراپە بە تایبەتی بۆ ئەو كەسانەی كە لەشیان كۆلیستڕۆڵ زۆر دروست دەكەن.
كۆلیستڕۆڵ لە خوێندا مەلە دەكات دەتوانێت بگات بە دیواری لوولەكانی خوێن لەوێ بمێنێتەوە، ئەگەر كۆلیستڕۆڵێكی زۆر لە لوولەكانی خوێن ماوە و بڕێكی زۆر لە دیواری لوولەكانی خوێن دەنیشێت دەبێتە ھۆی تەسك بوونەوەی لوولەكانی خوێن بەمەش رێگە دەگرێت لە سووڕانی خوێن بە ئاسانی.
ئەگەر تەسك بوونەوەكە زۆرتر بوو دوای چەند ساڵێك، دەبێتە ھۆی گیرانى لووله‌كانى خوێن، بەمەش خوێن ناچێت بۆ بەشەكانی لەش و دەبێتە ھۆی تێكدانی بەشە گرنگەكانی لەش وەك (دڵ و مێشك).
سه‌رچاوه: روسيا اليوم
ك.ي