ناسا ده‌ست به هه‌ڵكه‌ندنی چاڵێك له‌سه‌ر مه‌ریخ ده‌كات
ئامرازه‌كانی نیشتنه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كه یارمه‌تی زانایان ده‌دات بۆئه‌وه‌ی بتوانن ورده‌كاری له‌باره‌ی ناوجه‌رگه‌ی مه‌ریخ دیراسه بكه‌ن
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی فه‌له‌كناسی ئه‌مه‌ریكی "ناسا" ئاماده‌كاری بۆ ناردنی زانایه‌كی رۆبۆتی جیۆلۆجی بۆ سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵكه‌ندنی چاڵێكی قووڵ له‌سه‌ر رووی ئه‌و هه‌ساره‌یه، بۆئه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمای هه‌ساره‌كه پێوانه بكات.
له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، كه‌شتی گه‌ردوونی "ئینسایت" كه بڕیاره له هه‌فته‌ی داهاتوودا ره‌وانه‌ی سه‌ر مه‌ریخ بكرێت، بۆ یه‌كه‌م جار له‌ڕێگه‌ی پێوانه‌كردنی بومه‌له‌رزه، له‌ره‌له‌ره‌كانی ئه‌و هه‌ساره‌یه تۆمار ده‌كات.
هه‌روه‌ها زانایانی ناسا له‌ڕێگه‌ی ئه‌و كه‌شتیه‌وه چاودێری خولانه‌وه‌ی هه‌ساره له‌ره‌له‌راوییه‌كه له‌سه‌ر خولگه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی زانیاری نوێ له‌باره‌ی قه‌باره‌ی ناخه‌كه‌ی ده‌ستكه‌وێت.
برۆس بانیرده‌ت، زانای فه‌له‌كناسی له ئاژانسی ناسا ده‌ڵێت: "ئامرازه‌كانی نیشتنه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كه یارمه‌تی زانایان ده‌دات، بۆئه‌وه‌ی بتوانن ورده‌كاری له‌باره‌ی ناوجه‌رگه‌ی مه‌ریخ دیراسه بكه‌ن".
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كه‌شتییه ئه‌مه‌ریكی - ئه‌وروپییه‌كه، كه تێچوونه‌كه‌ی ده‌گاته یه‌ك ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، یه‌كه‌م كه‌شتییه كه بۆ دیراسه‌كردنی هه‌ساره‌ی مه‌ریخ درووستكراوه.
زانایان له‌و كاره‌دا به‌و هیوایه‌ن بتوانن له چۆنییه‌تی درووستبوونی هه‌ساره سووره‌كه و ته‌واوی هه‌ساره به‌ردینه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك زه‌وی تێبگه‌ن، كه به‌ر له 4 ملیار و 500 ملیۆن ساڵ درووست بوونه.
بڕیاره ناسا دوانه‌یه‌كی مانگی ده‌ستكردیش به‌قه‌باره‌ی جانتایه‌كی ده‌ست له‌سه‌ر كه‌شتی "ئینسایت" ره‌وانه بكات، بۆئه‌وه‌ی چاودێری كه‌شتییه‌كه بكات له‌ماوه‌ی ئه‌و 6 مانگه‌ی كه له‌ڕێگه‌دا ده‌بێت. ئاژانسی فه‌له‌كناسی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و دوو مانگه ده‌ستكرده له‌كاتی نیشتنه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كه ناوه‌ستن، به‌ڵكو له جووڵه به‌رده‌وام ده‌بن، چونكه ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌و دوو مانگه ده‌ستكرده ئه‌وه‌یه، وه‌ك ئامرازێكی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌شتییه‌كه به‌رده‌وام بن و دوای نیشتنه‌وه‌ش به به‌رده‌وامی زانیاری تۆمار بكه‌ن، كه پێشبینی ده‌كرێت له 26ی مانگی تشرینی دووه‌می داهاتوو له‌سه‌ر مه‌ریخ بنیشێته‌وه.
H.B