فه‌ره‌نسا: له‌گه‌ڵ سوپاى ئه‌مريكا له سووريا ده‌مێنينه‌وه
"پێشينه‌ى ئه‌ركى ئێمه له سووريا كۆتايهێنانه به داعش"
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌ركانى سوپاى فه‌ره‌نسا، جه‌نه‌راڵ (فرانسوا ليكوانته‌ر)، رايگه‌ياند، سوپاى فه‌ره‌نسا شانبه‌شانى سوپاى ئه‌مريكا له سووريا ده‌مێنێته‌وه تا شه‌ڕى دژ به "تيرۆر" كۆتايى پێ دێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ينى (4ى ئايار/ مايۆى 2018)، له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵى (سى نيوز)، (ليكوانته‌ر) گوتى: "پێشينه‌ى ئه‌ركى ئێمه له سووريا كۆتايهێنانه به داعش".
گوتيشى: "بڕوا ناكه‌ين ئه‌مريكا به‌ر له شكستى يه‌كجاره‌كى داعش له سووريا بكشێته‌وه و ئه‌وه‌ى ده‌شمێنێته‌وه بڕيارى سياسييه".
روونيشيكرده‌وه، "فه‌ره‌نسا كار بۆ ريشه‌كێشكردنى "تيرۆر" ده‌كات به تايبه‌تى له هێڵى سنوورى نێوان سووريا و عێراق. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو ئامرازێك به‌كارده‌هێنێت، جا چ ئاسمانى بێت، يان وشكانى بێت، ياخود به‌كارهێنانى هێزه تايبه‌ته‌كانى بێت".
له (2015)ه‌وه سووريا يه‌كه‌م هێرشى ئاسمانى بۆ سه‌ر داعش ده‌ستپێكردووه و نزيكه‌ى (40) فڕۆكه‌ى جه‌نگى فه‌ره‌نسا له بنكه ئاسمانييه‌كانى ناوچه‌كه به‌شداريان له ئۆپراسيۆنه‌كان كردووه.
له (2016)دا سوپاى فه‌ره‌نسا بڕياريدا به هێزێكى تايبه‌ت به شدارى له ئۆپراسيۆنه سه‌ربازييه زه‌مينييه‌كان له سووريا بكات، به‌ڵام هيچ زانيارييه‌كى له باره‌ى ژماره‌ى ئه‌و هێزانه‌ى ئاشكرا نه‌كردووه.