مایك پۆمپیۆ: ئیداره‌ى تره‌مپ هه‌ڵه‌كانی پێش خۆی دووباره ناكاته‌وه
رێككه‌وتنی خراپ بژارده نييه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌رفه‌تێكی بێوێنه‌یان له‌به‌رده‌مه بۆ ئه‌وه‌ی مێژووی نیمچه دوورگه‌ی كۆریا بگۆڕن.
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده هێشتا هیچ شتێك روون نییه، به‌ڵام دڵنیان له‌وه‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ هه‌ڵه‌كانی پێش خۆی دووباره ناكاته‌وه.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "چاومان كراوه‌یه و رێككه‌وتنی خراپیش بژارده‌ی ئێمه نییه"، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نێوان وڵاتانی 5+1 و ئێران، كه دۆناڵد تره‌مپ له‌سه‌رتای ده‌ست به‌كاربوونییه‌وه وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ره‌خنه‌ی له به‌نده‌كانی هه‌یه و هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌كات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌وان كات و شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌یان له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور دیاریكردووه و به‌مزووانه ئاشكرای ده‌كه‌ن.
ا. م