چوارده كه‌س ده‌ستدرێژى سێكسيان كرده سه‌ر كچێك و به زيندووى ئاگريان تێبه‌ردا
"ئافره‌ته‌كه ته‌مه‌نى (16 ساڵ) بووه و له لايه‌ن چوارده كه‌سه‌وه ده‌ستدرێژى سێكسى كراوه‌ته سه‌ر
K24 – هه‌ولێر:
پۆليسى هيندستان، (14) كه‌سيان به تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى تاوانى (ده‌ستدرێژى سێكسى) بۆ سه‌ر كچێك و پاشان سووتاندنى به زيندوويى ده‌ستگيركرد و رووداوه‌كه‌ش بووه‌ته هۆى سه‌رهه‌ڵدانى شه‌پۆلێك ناڕه‌زايه‌تى و توڕه‌يى خه‌ڵكى گوندێكى خۆرهه‌ڵاتى ئه‌و وڵاته.
دادوه‌رى ويلايه‌تى (جهار خاند)، (جيتندرا سينگ) رايگه‌ياند، "ئافره‌ته‌كه ته‌مه‌نى (16 ساڵ) بووه و له لايه‌ن گرووپێك له پياوانه‌وه ده‌ستدرێژى سێكسى كراوه‌ته سه‌ر".
گوتيشى: "ئه‌و تاوانه كاتێك ئه‌نجامدراوه، كه ئاهه‌نگێكى هاوسه‌رگيرى له گوندى (راجا كيندۆ) له ناوچه‌ى (چاترا) به‌ڕێوه‌چووه و پياوه‌كان نه‌يانهێشتووه ئافره‌ته‌كه بگه‌ڕێته‌وه ماڵى خۆى".
روونيشيكرده‌وه، "بۆ رۆژى دواتر، پياوماقووڵانى گونده‌كه هه‌ريه‌ك له ده‌ستدرێژيكاره‌كانيان به (50 هه‌زار رۆپيه/ 750 دۆلارى ئه‌مريكايى) سزا داوه، به‌ڵام تاوانباره‌كان هه‌ڵيانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵى كچه‌كه و له باوكى كچه‌كه‌يان داوه و ماڵه‌كه‌يان ئاگر تێبه‌رداوه و له‌و كاته‌شدا ته‌نيا كچه‌كه له ماڵه‌وه بووه و به‌و هۆيه‌وه سووتاوه".
بڵاوبوونه‌وه‌ى تاوانه‌كانى ده‌ستدرێژى سێكسى و كوشتن له هيندستان ناڕه‌زايه‌تى لێكه‌وتووه‌ته‌وه و ئه‌م رووداوه دواى ئه‌وه دێت له ماوه‌ى رابردوودا، به هه‌مان شێوه له كاتى ئاهه‌نگێكى هاوسه‌رگيريدا له باكوورى هيندستان، ده‌ستدرێژى سێكسى كرايه سه‌ر كچێكى ته‌مه‌ن (7 ساڵ) و دواتر كوژرا.
چه‌ند رۆژێكيش پێش ئێستا هه‌شت كه‌سى هيندۆسى به تاوانى ده‌ستدرێژيكردنه سه‌ر كچێكى ته‌مه‌ن (8 ساڵ)ى موسڵمان له ويلايه‌تى جامۆ و كشمير رووبه‌ڕووى دادگا كرانه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانى هيندستان له ماوه‌ى رابردوودا ياساكانى په‌يوه‌ست به سزاى ده‌ستدرێژيكارانيان توندتر كرد و سزاكه‌يان گه‌يانده (20 ساڵ) زيندانى.
له مانگى رابردوودا، حكومه‌ت پڕۆژه بڕيارێكى په‌سند كرد، كه تايبه‌ت بوو به سه‌پاندنى سزاى له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر ئه‌و تاوانبارانه‌ى ده‌ستدرێژى سێكسى ده‌كه‌نه سه‌ر كچانى خوار ته‌مه‌نى (12 ساڵ).
سه‌رچاوه: ئيندنپێندنت
ئ.ر