نێچيرڤان بارزانى: ناحه‌زانى پارتى بۆ دژايه‌تيكردنى پارتى سڵ له هيچ ناكه‌نه‌وه
نێچيرڤان بارزانى، جێگرى سه‌رۆكى پارتى ديموكراتى كوردستان
K24 – هه‌ولێر:
نێچيرڤان بارزانى، جێگرى سه‌رۆكى پارتى ديموكراتى كوردستان، له ئاهه‌نگى بانگه‌شه‌ى ليستى (184)ى پارتى، رايگه‌ياند، ناحه‌زانى پارتى بۆ دژايه‌تيكردنى پارتى سڵ له هيچ ناكه‌نه‌وه.
گوتيشى: ئه‌وان ئاماده‌ن بچنه هه‌ر به‌ره‌يه‌كه‌وه ئه‌گه‌ر دژى مافى ره‌واى ميلله‌ته‌كه‌شيان بێت بۆ نه‌هێشتنى پارتى، به‌ڵام پارتى به هيچ هێزێك كۆتايى ناهێنرێت.
نێچيرڤان بارزانى، داواشى له ئه‌ندامان و لايه‌نگرانى پارتى كرد، رێگه نه‌ده‌ن پارته‌كه‌يان ريزى پێشه‌وه به‌جێبهێڵێت و داوايكرد به پشتيوانيان بۆ ليسته‌كه‌يان سه‌نگى پارتى له پرۆسه‌ى ديموكراسى و سياسيدا بپارێزن.
ئه‌وه‌شى گوت: ململانێى ئه‌م جاره ململانێى نێوان ره‌ش و سپى و سه‌ركه‌وتن و دۆڕانه. ئه‌وانه‌ى ململانێى پارتى ده‌كه‌ن ده‌يانه‌وێت پارتى به دۆڕان بده‌ن و ئه‌مه‌ش ئه‌و هێڵه سووره‌يه كه حسابيان بۆ نه‌كردووه. پارتى حزبى ترس و دوودڵى نييه. ئێمه له وه‌ته‌ى هه‌ين وشه‌ى ترسمان له قامووسى خۆمان سڕيوه‌ته‌وه. ترس و دوودڵى ئێمه ته‌نيا بۆ مافى گه‌لى كوردستانه ئه‌گه‌ر نا ئێمه ئه‌و په‌ڕى بڕوامان هه‌يه.
روونيشيكرده‌وه، كێشه‌ى ناحه‌زانى پارتى ئه‌وه نييه كێ هه‌ڵه‌ى زۆره و كێ هه‌ڵه‌ى كه‌مه، كێشه رێگاكه‌يه. رێگاى ئێمه رێگاى راسته‌قينه‌ى به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانى گه‌لى كورده و رێگاى ئه‌وانيش خۆتان پێناسه‌ى بكه‌ن.
نێچيرڤان بارزانى ئه‌وه‌شى گوت: له كورده‌واريدا ده‌وترێت دار پير بوو ناچه‌مێته‌وه. پارتى ئه‌و داره پيره‌يه كه نه پيلانى ناحه‌زان و نه ره‌شه‌باى ده‌ره‌كى نايچه‌مێنێته‌وه.