به‌وێنه.. بۆ پێنجه‌م جار خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا تره‌مپیان به‌ڕووتی بینی
نرخی تره‌مپی رووت گه‌یشته 28 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و خه‌ڵكیش وێنه‌یان له‌گه‌ڵدا گرت
K24- هه‌ولێر:
زیادكردنی ئاشكرای جوولیان "مه‌زادی جولیان" له ئه‌مه‌ریكا په‌یكه‌رێكی رووتی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایان به 28 هه‌زار دۆلار فرۆشت.
به‌گوێره‌ی سایتی راو ستۆری "Raw Story", واك باگاس، پیشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی "دیارده ریكۆردشكێنه‌كان" له كه‌ناڵی "تراڤڵ چه‌ناڵ"ـی ئه‌مه‌ریكی ئه‌و په‌یكه‌ره‌ی تره‌مپی به 28 هه‌زار دۆلار كڕیوه و، به‌نیازه له مۆزه‌خانه‌ی "له‌گه‌ڵ تارماییه‌كان" له ویلایه‌تی لاس فیگاس بخاته روو.
ئه‌و په‌یكه‌ره‌ی تره‌مپ پێنجه‌م په‌یكه‌ری رووتی له‌و جۆره‌یه‌تی، كه سه‌رجه‌میان له قوڕ و سلیكۆن درووست كراون و، له‌ساڵی 2016 له‌لایه‌ن تیمی "INDECLINE" ئه‌ناركییه‌وه له ویلایه‌ته‌كانی نیۆیۆرك، سان فرانسیسكۆ، لۆس ئه‌نجلوس، كلیفلاند و سیاتل داتاشراون.
به‌شێك له‌و په‌یكه‌رانه لابراون و به‌شێكیشیان شكاون، هه‌روه‌ك كۆپییه‌كی ئه‌و په‌یكه‌ره دزراوه كه له‌سه‌ر داوای مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ری له مه‌یامی داتاشرابوو، هیچ كامێك له‌و په‌یكه‌رانه نه‌ماون، ته‌نیا یه‌كێكیان نه‌بێت كه له گۆڕه‌پانی هۆلیوود له شاری لۆس ئه‌نجلۆس دانرابوو و، له مانگی ئوكتۆبه‌ری ساڵی 2016 به 22 هه‌زار دۆلار له‌لایه‌ن پێشانگه‌ی "La Luz de Jesus" كڕاوه.
H.B

