نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ پوتين كۆده‌بێته‌وه
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌شداری له حه‌فتا و سێيهمين ئاهه‌نگى ساڵانه‌ى مۆسكۆ له يادى سه‌ركه‌وتنى جه‌نگى جيهانيى دووه‌مدا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ى ئايارى 2018، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان به سه‌ردانێكى فه‌رمى هه‌ولێرى به‌ره‌و مۆسكۆى پايته‌ختى ڕووسيا جێهێشت.
بڕیاره له‌و سه‌ردانه‌یدا، نێچیرڤان بارزانی له حه‌فتا و سێيهمين ئاهه‌نگى ساڵانه‌ى مۆسكۆ، له يادى سه‌ركه‌وتنى جه‌نگى مه‌زنى نيشتمانى "جه‌نگى جيهانيى دووه‌م"ـدا به‌شدار بێت.
سه‌رۆك وه‌زيران هه‌رێمى كوردستان، له ڕێگه‌ى سه‌رۆكى جێبهجيكارى كۆمپانياى ڕۆسنه‌فت، ئيگۆر سيچنهوه، له لايه‌ن نووسينگهى ڤلاديمير پوتين" سه‌رۆكى ڕووسياوه بانگهێشت كراوه.
له‌كاتێكدا كه بڕیاره سبه‌ی نێچيرڤان بارزانى به‌شدارى له‌و یاده‌دا بكات، چاوهڕوێش ده‌كرێت له چه‌ند گفتوگۆيه‌كى گرنگى باڵا و دوو قۆڵيشدا به‌شدارى بكات، له ناوياندا كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڤلاديمێر پۆتين، سه‌رۆكى ڕووسيا و چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای ئه‌و وڵاته.
H.B