ده‌زگای خێرخوازى بارزانی داواى به‌هاناوه‌چوونی ئاواره‌كانی سه‌ر چیای شنگال ده‌كات
بانگه‌وازیكی به‌په‌له بڵاوده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر
به‌هۆى باران بارين و دروستبوونى لافاوه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى چه‌ند ناوچه‌يه‌كى هه‌رێمى كوردستان، ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى بانگه‌وازێكى به‌په‌له بۆ به‌هاناوه‌چوونى ئاواره‌كانى سه‌ر چياى شنگال(سه‌رده‌شت) بڵاوده‌كاته‌وه و داواى له‌لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان ده‌كات به‌هاناى خوشك و برا ئيزدييه‌كانى سه‌ر چياى شنگاله‌وه بچن.
ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى له‌بانگه‌وازێكى به‌په‌له‌دا رايده‌گه‌يه‌نێت "به‌هۆی باران بارینكی زۆر له سه‌ر چیای شنگال به‌شیكی زۆرى ئاواره ئیزدیه‌كانی نیشته‌جێ سه‌ر چیای شنگال (سه‌رده‌شت) زه‌ره‌رو زیانیكی زۆريان به‌ركه‌وتووه، به‌سه‌دان خیزان ته‌واوی كه‌لوپه‌لی ناو ماڵيان له‌ده‌ست داوه، به‌و هۆيه‌شه‌وه ژیانیان به‌سه‌ختی تێپه‌ڕده‌كات".
راشيده‌گه‌يه‌نێت "ده‌زگای خیرخوازی بارزانی ئاماده‌كاری خۆى ده‌رده‌بڕێت له رووی لۆجستيكى و گه‌یاندنی هاوكاریه‌كان و دابه‌شكردنیان به‌سه‌ر زیان لیكه‌وتووان بو ئه‌وه‌ی بارودۆخیان له‌مه زیاتر خراپتر نه‌بیت".
ده‌قى بانگه‌وازه‌كه‌ى ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى:
به‌هۆی باران بارینكی زۆر له سه‌ر چیای شنگال به‌شیكی زۆرى ئاواره ئیزدیه‌كانی نیشته‌جێ سه‌ر چیای شنگال (سه‌رده‌شت) زه‌ره‌رو زیانیكی زۆريان به‌ركه‌وتووه، به‌سه‌دان خیزان ته‌واوی كه‌لوپه‌لی ناو ماڵيان له‌ده‌ست داوه، به‌و هۆيه‌شه‌وه ژیانیان به‌سه‌ختی تێپه‌ڕده‌كات.
هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستی به‌هانا وه‌چوونیان ده‌زگای خێرخوازی بارزانی داوای له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان و حكومه‌تی عیراق و ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ریكخراوه نیوده‌وڵه‌تییه‌كان و قونسڵگه‌رییه‌كان ده‌كات كه به‌هانای خوشك و برا ئیزده‌یه‌كانی سه‌ر چیای شنگاله‌وه بچن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌زگای خیرخوازی بارزانی ئاماده‌كاری خۆى ده‌رده‌بڕێت له رووی لۆجستيكى و گه‌یاندنی هاوكاریه‌كان و دابه‌شكردنیان به‌سه‌ر زیان لیكه‌وتووان بو ئه‌وه‌ی بارودۆخیان له‌مه زیاتر خراپتر نه‌بیت.
ده‌زگای خیرخوازی بارزانی
٨/٥/٢٠١٨
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
