كتێبێك وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی مێژوویی له‌باره‌ی كارنامه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان دوای 1975 ده‌داته‌وه
نووسه‌ری كتێبه‌كه به‌راوردێك له‌نێوان كاره‌ساته‌كانی رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیری ساڵی 1975 و 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
کتێبێک وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە، کە ئاخۆ یەکێتی بۆچی لە سەرەتای قۆناغی دوای 1975 بەوە هاتە مەیدان ئیش لەسەر ئەوە بکات، کە بارزانی و پارتی گۆڕەپانیان بەجێ هێشت و نەدەبوو بارزانی شەڕی ڕاگرتبا؟ نەدەبوو تەسلیمی ڕێککەوتنی ئیقلیمی بێت، ئەی بۆچی لە 1988 یەکێتی بەهۆی ڕاوەستانی شەڕی عێڕاق و ئێران گۆڕەپانی بەجێ هێشت؟ ئەی بۆچی لە 16ئۆکتۆبەر دەڵێ: نابێ شەڕ بکرێ و پیویستە تەسلیمی ئیرادەی ئیقلیمی بین؟ پشتم بە چەندین سەرچاوە بەستووە، بەتایبەتیش کتێب و بیرەوەریی ئەوانەی یەکێتین.
كتێبه‌كه به‌ناوی "باشووری كوردستان - هۆكاری ده‌ره‌كی و ره‌نگدانه‌وه‌ی له ناكۆكی ناوخۆییدا"ـیه و، له نووسینی دڵشاد مسته‌فا وه‌سانییه.
ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه به‌سه‌ر سێ به‌شی سه‌ركیدا دابه‌شكراوه و به‌شی یه‌كه‌م، تایبه‌تكراوه به "هۆكاره ده‌ره‌كییه‌كان و جێگۆڕكێی هێزه كاریگه‌ره‌كان، پۆڵێنكردنی هۆكاره ده‌ره‌كییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی عێراقی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی، رێككه‌وتنمانه‌ی جه‌زائیر ـ به‌رهه‌می رێككه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تی و ئیقلیمی و تێڕوانینی كورد بۆ هۆكاره ده‌ره‌كییه‌كان".
هه‌رچی به‌شی سێیه‌مه باسی ره‌نگدانه‌وه‌ی هۆكاری ده‌ره‌كی له ناكۆكیی ناوخۆییدا ده‌كات له‌وانه‌ش: "قۆناغی دوای رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر له ساڵی 1975، به‌كارهێنانی رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر وه‌ك ئامرازێك له ناكۆكیدا، زیادبوونی كاریگه‌ری هۆكاری ده‌ره‌كی و ناكۆكیی ناوخۆیی، به‌راوردكردنێك له‌نێوان كاره‌ساته‌كانی 1975 و 1988، هه‌روه‌ها به‌راوردی نێوان رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر له 1975 له‌گه‌ڵ 16 ئۆكتۆبه‌ری 2017".
له به‌شی سێیه‌می ئه‌و كتێبه‌دا، تیشك خراوه‌ته سه‌ر كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی باشووری كوردستان له سه‌رده‌مه‌كانی شۆڕشی ئه‌یلوول 1961-1975، دوای رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر له ساڵی 1975، سه‌رده‌می كۆماری ئیسلامی له ساڵی 1979، له‌ماوه‌ی شه‌ڕی نێوان عێراق و ئێران له 1980-1988 و دوای وه‌ستانی ئه‌و شه‌ڕه.
له‌پاشكۆی كتێبه‌كه‌دا نووسه‌ر چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه و دیكۆمێنتی خستۆته روو، كه له نووسینی كتێبه‌كه‌یدا پشتی پێ به‌ستووه و وه‌ك سه‌رچاوه به‌كاریهێناون.
H.B