"ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت هێرش بكاته سه‌ر پرۆگرامه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران"
فه‌رمانداری ئه‌رته‌شی ئێران: گه‌وره‌ترین زیان ئه‌وه‌بوو كه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌سه‌ر مێزێك دانیشتین

K24 هه‌ولێر:
ئه‌رته‌شی ئێران له‌باره‌ی نیازی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر پرۆگرامه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران هۆشداریی ده‌دات و رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی پاش كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا به بێ بایه‌خ ناوده‌به‌ن.
عه‌بدولڕه‌حیم موسه‌وی، فه‌رمانداریی گشتی ئه‌رته‌شی ئێران ده‌ڵێت: "ریككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی بایه‌خی خۆی له ده‌ستدا، واشنتن پلان بۆ هێرشكردنه سه‌ر پرۆگرامه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران داده‌ڕێژێت".
موسه‌وی هێرش ده‌كاته سه‌ر به‌رپرسانی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یشی و ده‌ڵێت: "ئه‌و زیانه گه‌وره‌ی به‌ر ریككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی كه‌وت، به‌هۆی دانیشتن بووه له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر یه‌ك مێز و به‌و رێگه‌یه شه‌رعییه‌ت به واشنتن دراوه".
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانی ئیسنای ئێرانی كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9/5/2018 بڵاوكراوه‌ته‌وه، فه‌رمانداری گشتی ئه‌رته‌شی ئێران گوتوویه‌تی: "ده‌بێت كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی بۆ سعوودیه‌ش ببێته وانه‌یه‌ك كه به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات له ئه‌مریكا نزیك ببێته‌وه".
رۆژی سێشه‌ممه 8/5/2018 دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، بڕیاریدا ئه‌مریكا له رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه بكشێته‌وه كه پێنج گه‌وره هێزی جیهانی ساڵی 2015 له‌گه‌ڵ ئێران له‌سه‌ری رێككه‌وتبوون.