شارەوانی ھەولێر 14 ھەزار زەوی له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كانییان تاپۆ دەكات
پێشتریش مامه‌ڵه‌ی 60 هه‌زار پارچه زه‌وییان ته‌واو كردووه
K24 – هه‌ولێر:
سەرۆكایەتی شارەوانی ھەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، مامه‌ڵەی 14 ھەزار كارتی زەویيان لە سنووری پارێزگای ھەولێر كە بڕیاری تاپۆكردنیان بۆدەرچوو تەواوكراوە.
سامان محه‌مه‌د بڵباس، سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ھاووڵاتیان دەتوانن لەماوەی كەمتر لە مانگێكدا سەردانی شەرەوانییەكان بكەن بۆ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌كانییان ته‌واو بكه‌ن.
سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، لەماوەی رابردوو زیاتر لە 60 ھەزار زەويیان تاپۆكردووە.
ا. م