به ڤیدیۆ..31 ملیۆن دۆلاری كاش له ده‌روازه‌ی مونزیریه‌ی خانه‌قین ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت
له ئێرانه‌وه هاتووه و وێنه‌ی هادی عامری به‌سه‌ره‌وه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت، 31 كارتۆن دۆلاری كاش له ده‌روازه‌ی سنووری مونزیریه‌ی خانه‌قین ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
به گوێره‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی تۆماركردووه و قسه ده‌كات، ئه‌و كارتۆنانه وێنه و پۆسته‌ی هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تحی به سه‌ره‌وه‌یه و به‌و جۆره ویستوویانه ئه‌و بڕه پاره‌یه له ئێرانه‌وه ره‌وانه‌ی عێراق بكه‌ن، كه به 31 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.
به گوێره‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی له ڤیدیۆكه‌دا قسه ده‌كات، ئه‌وان به‌غدایان له رووداوه‌كه ئاگاداركردووه‌ته‌وه، هاوكات له به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی ناوخۆ، میلیشیاكانی عه‌سائیب و به‌دره‌وه په‌یوه‌ندییان پێوه كراوه.
ئه‌و كه‌سه باس له‌وه‌ش ده‌كات، میلیشیای عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق، هه‌ڕه‌شه‌ی جووڵاندنی هێز ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌و پارانه ئازاد نه‌كه‌ن.
قسه‌كه‌ره‌كه، كه ده‌موچاوی له گرته ڤیدیۆییه‌كه ده‌رنه‌كه‌وتووه و ناسنامه‌ی خۆیشی ئاشكرا نه‌كردووه، داوا له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات، سوپا بۆ ده‌روازه سنوورییه‌كه ره‌وانه بكات و دۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ بكات، چونكه هێزێكی میلیشیاكان له به‌غداوه به‌رێكه‌وتووه بۆ ناوچه‌كه.
هادی عامری كه سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانی فه‌تح ده‌كات له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی عێراق و هاوپه‌یمانێتییه‌كه له میلیشیاكانی حه‌شد پێكهاتوون، هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان له باره‌ی ئه‌و 31 كارتۆن دۆلاره بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
تا ئێستاش كوردستان 24 نه‌یتوانیوه راستی و درووستی ڤیدیۆكه یه‌كلابكاته‌وه و ته‌نها له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ا. م