ژنه كاندیدێكی یه‌كێتی له خه‌تدا گیرا
له بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان بانگه‌شه‌ی بۆ خۆی كردووه
K24 - هه‌ولێر:
ژنه كاندیدێكی لیستی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌چێته ناو ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانه‌وه و ده‌یه‌وێت بانگه‌شه بۆ خۆی بكات، له‌وكاته‌ی ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی ده‌بینن كه‌سێك به ئامێری مۆبایله‌كه‌ی وێنه‌یان ده‌گرێت به‌ره‌و رووی دێن و داوای لێده‌كه‌ن وێنه نه‌گرێت.
به‌گوێره‌ی ڤیدیۆیه‌ك كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، یه‌كێك له ژنه كاندیده‌كانی یه‌كێتی له شاری سلێمانی له به‌رده‌م بنكه‌یه‌كی ده‌نگدانی تایبه‌تدایه و ده‌ستی به ده‌موچاوییه‌وه گرتووه بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی نه‌گیرێت، به‌ڵام له‌و كاته‌ی تێده‌په‌ڕێت ئه‌و كه‌سه‌ی كه وێنه ده‌گرێت، ده‌ڵێت: "ئه‌وه شیراز خانه كاندیدی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه".
به‌گوێره‌ی یاساكانی هه‌ڵبژاردن و كۆمیسیۆن، كاندیده‌كان بۆیان نییه رۆژی ده‌نگدان بچنه بنكه‌كانی ده‌نگدان یان له رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی پۆسته‌ر و ریكلامه‌كانیان بانگه‌شه بۆ خۆیان و حزبه‌كانیان بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ 10/5/2018 پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان و ده‌نگدانی عێراقییه‌كانی تاراوگه ده‌ستیپێكردووه‌و بڕیاره رۆژی 12/5/2018 ده‌نگدانی گشتی بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستپێبكات.