نێچیرڤان بارزانی: باری ئابووری به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات.. پاشه‌كه‌وتی مووچه ناهێڵین
جێگری سه‌رۆكی پارتی: ئێمه خاوه‌ن مافین و راستی و حه‌ق به‌لای ئێمه‌دایه
K24- هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، له شاری هه‌ولێری پایته‌خت، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی سه‌رخستنی لیستی ژماره 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند: "ئه‌م هه‌ڵبژاردنه رووداوێكی گرنگه بۆ هه‌رێمی كوردستان، چونكه هاوپه‌یمانی سیاسی تازه له نێوان هێزه سیاسییه‌كان درووست ده‌بێت، كێشه‌ی گه‌لی كوردستان، كه به‌رده‌وام به‌ناوی كێشه‌ی كوردییه له چوارچێوه‌ی عێراق، هه‌ر ده‌مێنیته‌وه و به‌بێ ده‌ستووریش عێراقیش چاره‌سه‌ر نه‌بووه، ئه‌و ده‌ستووره‌ی له ساڵی 2005، به یه‌كه‌وه نووسیمان و ده‌نگمان بۆدا، ئێستا كێشه‌كه گۆڕاوه، بووه‌ته كێشه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، چه‌ندین جار له كاتی پێكهێنانی حكوومه‌ته‌كان، به‌ڵێنیان به كورد ده‌دا، چاودێری جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كان بكه‌ن، ئیتر نابێت جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌ستووری عێراق پشتگوێ بخه‌ن، چونكه ده‌بێته هۆی ناسه‌قامگیری له عێراق و ناوچه‌كه، یه‌كه‌مین كێشه‌ی ئێمه جێبه‌جێنه‌كردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستووره، له سه‌رده‌می حوكمی برێمه‌ر، واتا زیاتر له 14 ساڵه داوای چاره‌سه‌ر و جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور ده‌كه‌ین، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی خاك و خه‌ڵكی خۆمانه.
به‌غدا به‌رده‌وام خۆی له ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی له ئاست هه‌رێمی كوردستان دزیوه‌ته‌وه، هه‌ندێك جار ئه‌و پرسه هه‌ستیاره‌ی گه‌لی كوردستانییان بۆ ململانێی نێوان خۆیان له به‌غدا به‌كارهێناوه، هه‌ندێك جاریش بۆ هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه به‌كارییان هێناوه.
دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له شه‌ممه‌ی داهاتوودا، كه له‌ڕێگه‌یه‌وه په‌رله‌مان و حكوومه‌تی نوێ له به‌غدا درووست ده‌كرێت، ئێمه له پێناو به‌شی هه‌رێمی كوردستان له داهاتی گشتی عیراق، ده‌گه‌ڕێینه‌وه به‌غدا، ده‌مانه‌وێ به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستنان به ته‌واوه‌تی دابین بكرێت، بودجه و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی پێشمه‌رگه دابین بكرێت، مافی شه‌هیدان بدات، ته‌واوی پابه‌ندییه‌كانی خۆی به‌رامبه‌ر به فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكات، ده‌بێت به یه‌ك چاو سه‌یری ئێره‌و ئه‌وێ بكات.
ده‌بێت ده‌سته‌ی گشتی چاودێریكردنی دابه‌شكردنی داهاتی گشتی عێراق درووست بكرێت، به‌شی هه‌رێمی كوردستان له قه‌رزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دیاری بكرێت.
ئه‌و قه‌ره‌بووانه‌ی له ده‌ستوور دیاریكراوه، ده‌بێت بدرێته كه‌سوكاری قوربانییانی ئه‌نفالی گه‌رمیان، بارزان و خۆشناوه‌تی.
ده‌مانه‌وێت سیاسه‌تی ستراتیژی نه‌وت و گازی عێراق به هاوبه‌شی دابنێین وه‌كو ئه‌وه‌ی له ده‌ستووردا هاتووه، ده‌توانین بارودۆخی ئابووری و گوزه‌رانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان چاك بكه‌ین و له‌و پێناوه‌شدا هه‌نگاوی باشمان ناوه، ئاماده‌ین بۆ چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق، ئێمه خاوه‌ن مافین و راستی و حه‌ق به‌لای ئێمه‌دایه، كوردستان هه‌ر سه‌رده‌كه‌وێت و باری ئابووریش به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات.
دڵنیاین كه دۆخی ئابووری وه‌كو پێش شه‌ڕی داعش چۆن بوو باشتریش ده‌كه‌ینه‌وه، پاشه‌كه‌وتی مووچه‌مان زۆر كه‌متر كردووه‌ته‌وه و پشت به‌خوا داهاتی هه‌رێم زیاتر ده‌بێت و پاشه‌كه‌وتی مووچه به یه‌كجاری ناهێڵین.
ئێمه پێشینه‌كانی خانووبه‌ره و كشتوكاڵمان خسته بودجه و له‌سه‌ر هاوكاریكردنی جووتیارانیش به‌رده‌وام ده‌بین.
له شه‌ڕی داعش، شنگال و ده‌وروبه‌ری كه كۆمه‌ڵكوژ و جینۆساید كران، هه‌مووان تووشی شۆك بوون، ئێزدییه‌كان خوشك و برای ئێمه‌ن و داواكارین به‌غدا له‌به‌رامبه‌ریان له ئاست به‌رپرسیارێتی خۆیدا بێت، هیوادارین حكوومه‌تی داهاتوو دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كان ئاسایی بكاته‌وه، ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه یه‌كێك بێت له كاره له پێشینه‌كان و ئێمه‌ش به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاری ده‌بین.
له به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا، نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، راسته نوێنه‌رانی گه‌لی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق، زۆرینه نین، به‌ڵام ده‌ستوور كورد و عه‌ره‌بی وه‌ك دوو هاوبه‌شی سه‌ره‌كی ناساندووه، ده‌بێت بنه‌مای ته‌وافوق په‌یڕه‌و بكرێـت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستكردن به سته‌م درووست نه‌بێت، به‌ڵام به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌ستوور كه كورد و پێكهاته‌كانی دیكه‌ش هه‌ستی پێده‌كه‌ن، سیاسه‌تی زۆرینه و كه‌مینه‌ی ئێستا چه‌وته و داهاتووی نییه، كێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و سیاسه‌ته بووه، ئه‌گه‌رنا گه‌لی عێراق بۆ ئێمه بران، هه‌میشه باوه‌شی كوردستانیش كراوه‌یه بۆیان، لایه‌نی كوردستان به گویێره‌ی قه‌باره‌ی خۆی چووه‌ته به‌غدا و به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه‌ی كردووه، رۆژێك له رۆژان نه‌بووینه لایه‌نێك له كێشه‌ی تایه‌فه‌گه‌ری ئه‌وێ، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و به‌شی نیازپاكی خۆی له به‌غدا وه‌رنه‌گرتۆته‌وه و، ده‌مانه‌وێت دوای هه‌ڵبژاردن لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌ڵبده‌ینه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی گوتی: چاوێك به مێژوودا بگێڕن، مێژوو پێیان ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی خێری بۆ كوردستان نه‌ویستبێت، خێری له خۆی نه‌دیوه، گه‌لی كوردستان گه‌لێكی خاوه‌ن ئه‌خلاقه له سیاسه‌ت، 100 ساڵه له‌سه‌ر خاكی خۆمان سته‌ممان لێده‌كرێـت، به‌ڵام وه‌كو گه‌ل درز نه‌كه‌وتووه‌ته نێوانمان، كێشه‌مان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب، توركمان، ئێزدی و مه‌سیحی نییه.
له رووی ناوخۆشه‌وه، له كوردستان وتارمان نه‌رمه و لاپه‌ڕه‌ی كۆن هه‌ڵناده‌ینه‌وه، داواده‌كه‌ین لایه‌نه‌كان ده‌ست له درووشمی دژایه‌تی پارتی هه‌ڵگرن، ئه‌وه‌نده ئاسان نه‌چنه ناو باوه‌شێكه‌وه، له پێناو دژایه‌تی پارتی نه‌چنه هه‌موو باوه‌شێكه‌وه، چونكه مێژووی 72 ساڵێ رابردوو نه‌یگوتووه و تێیدا نه‌هاتووه، كه كه‌سێك خێری له دژایه‌تی پارتی دیوه.
زۆر له میژه لیستی ئه‌وانه دڕاون كه دژایه‌تی پارتی ده‌كه‌ن، زۆر كه‌من ئه‌وانه‌ی توانیویانه گره‌وێكی بچو‌وكیش له پارتی ببه‌نه‌وه، داوایان لێده‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی شكستخواردوو دووباره نه‌كه‌نه‌وه، په‌یامی ئاشتییانه‌ی پارتی بۆ یه‌كڕیزی و ته‌بایی قه‌بووڵ بكه‌ن، باشتره له سیاسه‌تی چه‌وتیان به‌رامبه‌ر به پارتی، با ئه‌وه‌نده خۆڵ نه‌كه‌نه چاوی خه‌ڵك و چاویان كوێر نه‌كه‌ن، چونكه خۆشیان ده‌زانن ئه‌و سیاسه‌ته چه‌وته، وه‌كو كوردستان بارێكی قورسمان له‌سه‌ر شانه، رق و كینه ته‌مه‌نی كورته.
هه‌وره‌ها گوتی: داوا له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م گوێ له‌و بانگه‌شانه نه‌گرن و هه‌ڵ نه‌خه‌ڵه‌تێن، دڵنیاشم هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێن، پارتی حزبی دوێنێ و پێرێ نییه، سه‌یری كوردستان بكه‌ن، كام ده‌ستكه‌وت هه‌یه ده‌ستكه‌وتی پارتی نه‌بێت، كام ده‌ستكه‌وت هه‌یه كه پشكی شێری تێدا به‌ر پارتی نه‌كه‌وتبێ.
ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ خه‌ڵك هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێت و به‌رده‌وام قه‌وان له دژی پارتی و حكوومه‌ت لێده‌ده‌نه‌وه لێیان ده‌پرسم، ئێوه نه‌بوون تا دوینی ده‌هاتن داوای پۆست و پله‌ی حكوومیتان ده‌كرد؟ لێیان ده‌پرسم، هه‌تا كۆتاییش له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت مانه‌وه، كه‌چی ئه‌مڕۆ به ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌به‌ر كه‌می ته‌مه‌نی حكوومه‌ت كشانه‌وه، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌نه بابه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، پێتان وایه خه‌ڵك ئه‌وه‌نده بێئاگاو نه‌زانه تێناگات؟.
پارتی هه‌ر ئه‌وه نییه حزبێك بێت له گۆڕه‌پانه‌كه، به‌ڵكو پارتی خاوه‌نی پێناسه‌ی كورده‌واری و كورد په‌روه‌رییه، پارتی حزبی موسڵمان و مه‌سیحی و ئێزدییه، حزبی توركمان و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌یه.
له سلێمانی گوتم: ئێمه شه‌ڕ به سلێمانی ناكه‌ین و شه‌ڕ بۆ سلێمانی ده‌كه‌ین، سه‌ره‌ڕای هه‌موو سه‌ختییه‌كان، هه‌بوون و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان‌مان پاراست، نه‌مانهێشت كوردستان وه‌ك چه‌ند پارێزگایه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
هه‌ندێك حزب له سلێمانی ئیرهابی فكری به‌رامبه‌ر به پارتی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ده‌مانه‌وێت خه‌ڵكی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان، له ئاوه‌دانی و سه‌قامگیریدابن، كێبڕكی له‌سه‌ر خزمه‌تكردن بێت نه‌ك حزبایه‌تی.
جێگری سه‌رۆكی پارتی له گوتاره‌كه‌یدا دووپاتیكرده‌وه، پارتی حزبی دیپلۆماسیه‌تی نه‌رمه، داوا له لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌كه‌م با سوود له پارتی وه‌ربگرن، دووبه‌ره‌كێی ناوخۆ، ته‌نها دواكه‌وتن به‌رهه‌م ده‌هێنێت، ئه‌وانه‌ی له‌و دواییانه گوترا، به سوودی نه‌یاران و ناحه‌زان ته‌واو ده‌بێت، ده‌بێت ئه‌وه بزانن كه پارتی خواردنی كه‌س نییه، له پێناو یه‌كڕیزی لایه‌نه كوردستانییه‌كان له به‌غدا، داوا له هه‌مو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م، دوای هه‌ڵبژاردن به‌یه‌كه‌وه دابنیشین بۆ دانانی به‌رنامه‌ی هاوبه‌شی كوردستان، بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان له به‌غدا.
گوتیشی: هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ یه‌كڕیزی ده‌ده‌ین، داوا له جه‌ماوه‌ری كوردستان و ده‌نگده‌ران ده‌كه‌م، ویژادنی خۆیان سه‌رپشك بكه‌ن و سه‌یری ئه‌مڕۆ و دوێنی بكه‌ن، ئه‌وه‌ی پارتی له هه‌موو بواره‌كانی سیاسی و ئابووری و ئاوه‌دانی كردوویه‌تی، خه‌رمانێكه هێنده‌ی كێوی قه‌ندیڵ به‌رزه.
وه‌كو پارتی هه‌رگیز نه‌مانگوتووه بێ هه‌ڵه و كه‌موكوڕین، كه كار ده‌كه‌ین بێگومان هه‌ڵه‌ش ده‌كه‌ین، كه‌سێك هه‌ڵه‌ی نه‌بێت، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه هیچ ناكات و دانیشتووه، یان خه‌وتووه و كارناكات.
جێگری سه‌رۆكی پارتی رووی قسه‌كانی له ئاماده‌ببوان كرد و گوتی: جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان، ئێوه پشتی پارته ره‌سه‌نه‌كه‌ی خۆتان بگرن، ئه‌و پارته‌ی خاوه‌ن وره‌یه‌كی پته‌وه وه‌ك پۆڵا، دوای ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ش به‌خۆماندا ده‌چینه‌وه و كار له‌سه‌ر نه‌هێشتنی كه‌موكوڕییه‌كان ده‌كه‌ین.
ئێمه له هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌ڵێك كێشه‌مان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ده‌ستكه‌وتی گه‌وره به‌ده‌ست بهێنین، ده‌بێت یه‌كگرتوو بین، هه‌ندێك لایه‌ن وه‌ك هه‌رزه‌كاری سیاسی خه‌ریكی كوتانه‌وه‌ی رێگه‌ی به‌غدا بوون. به‌ڵام دیاربوو له به‌غداش گوێیان لێ نه‌گیرا و هیچیان پێ نه‌درا، دواجار گه‌ڕانه‌وه هه‌ولێر و كوردستان.
دووپاتیكرده‌وه: هه‌تا پارتی خاوه‌نی ئه‌م جه‌ماوه‌ر و پشتگیرییه بێت، دیسانه‌وه مامه‌ڵه هه‌ر له‌گه‌ڵ پارتی ده‌كرێت، ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی ئه‌و لایه‌نانه، هه‌ر هه‌موویان نیشانه‌ی دوو شته، یه‌كه‌م شكستی خۆیان له سیاسه‌ت، دووه‌م رق و كینه‌ی كوێرانه‌یان به‌رامبه‌ر به پارتی، هه‌ردووكیان وه‌كو دوو نه‌خۆشین، هیوادارم له‌مه‌ودوا ره‌چاوی زیاتری به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بكه‌ن، نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و تاكه كه‌سی، كه هاتنه‌وه به‌ره‌ی گه‌ل، ئه‌وكات پارتی ده‌بینن، چونكه پارتی له رابردوو، له ئێستا و له داهاتووشدا له‌به‌ره‌یی گه‌له‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه.
گه‌لی كوردستان له بارێكی سه‌ختی ئابووریدایه و خۆمان له به‌رپرسیارێتی نادزینه‌وه، كه شه‌ڕی داعش و شه‌ڕی ئابووری، ئه‌ركی سه‌خت بوون، به‌ڵێنیش ده‌ده‌ین، هه‌ر رۆژێك بتوانین ئه‌و باره سه‌خته چاك ده‌كه‌ینه‌وه، ئێستا بارودۆخ باشتر بووه، دڵنیاشین له ئایینده‌دا باشتر ده‌بێت.
به‌ڵێن بێت له ئێمه‌وه هه‌تا بكرێت و رێی تێبچێت، هه‌موو گونجاوی و ته‌باییه‌ك له‌گه‌ڵ به‌غدا بگرینه به‌ر له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان، په‌یوه‌ندیشمان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه له‌وپه‌ڕی باشیدایه، خه‌مبارین به ره‌وشی خراپی خه‌ڵكی كوردستان و نه‌مانی هه‌ندێك خزمه‌تگوزاری، به‌ڵام دڵنیابن زۆرمان بڕیوه و زۆر كه‌ممان ماوه.
ئه‌و ره‌وشه هێنده ناخایه‌نێت و كوردستان ده‌بووژێته‌وه، سوپاس بۆ خۆڕاگریتان، ئێمه به خه‌باتی پێشمه‌رگه و شه‌ونخوونی هێزه‌كانی ناوخۆ، خۆمان راگرت و ماینه‌وه، سوپاس بۆ ئێوه.
نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی كرده‌وه: هه‌رچی هه‌یه وه‌كو ده‌ستكه‌وت، هه‌ر هه‌مووی ده‌ستكه‌وتی خۆڕاگری خه‌ڵكی كوردستانه، ئێمه خزمه‌تكارێكی بچووكی ئێوه‌ین، ئه‌وه‌ی هه‌یه مێژووی خه‌باتی پێشمه‌رگه و كۆڵنه‌دانی ئێوه‌یه، مێژووی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانه، ئێمه لێره‌وه سوپاسیان ده‌كه‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ده‌مانه‌وێت سڵاو بۆ هه‌موو ئه‌وانه بنێرین كه خزمه‌تی كوردستانییان كردووه، سڵاوی سه‌رۆك بارزانی بۆ ئه‌وانه‌ی گیانی خۆیان به كوردستان به‌خشیوه، سڵاو له كیژوكاڵ، له پیر و پیاو، سڵاو له قوتابییان و ته‌واوی چین و توێژه‌كان، ده‌بێت جارێكی دیكه بۆ ناحه‌زانی پارتی بیسه‌لمێنن كه هه‌ولێر زه‌ردپۆشه و پارتییه و هه‌ر پارتیش ده‌مێنێته‌وه.