كۆمسیۆن دەنگدەران لە شێوازی دەنگدان ئاگادار دەكاتەوە
"لە سنووری پارێزگای ھەولێر پڕۆسەكە بە باشی بەڕێوەدەچێت"
K24 - ھەولێر
بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق روونكردنەوە لەبارەی شێوازی دەنگدان دەدات و دەنگدەران ئاگادار دەكاتەوە، كە پێش ئەوەی فۆڕمی دەنگدان بخەنە ناو سندووقەوە پەنجەمۆر نەكەن، چونكە فۆڕمەكە پیس بكرێت ئامێرەكە نایخوێنێتەوە.
عەلی قادر، بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لە سنووری ھەولێر پرۆسەی دەنگدان بەباشی بەڕێوەدەچێت و لە ھەندێك بنكەی دەنگدان كێشەی ھونەری ھەیە، تیمەكانمان خەریكن چارەسەری دەكەن".
گوتیشی: "داوا لە دەنگدەران دەكەین، پێش ئەوەی فۆڕمی دەنگدان بخەنە ناو سندووقی دەنگدان پەنجەمۆر نەكەن، چونكە ئەگەر فۆڕمەكە پیس بێت ئامێرەكە نایخوێنێتەوە".
ھ.م