هه‌شت هه‌زار ئاواره‌ی مووسڵ له ده‌نگدان بێبه‌ش ده‌بن
ئاواره‌كانی مووسڵ ناتوانن ده‌نگ بده‌ن و ناوویان نه‌هاتووه‌ته‌وه
K24 - دهۆك:
ئاواره‌كانی مووسڵ كه له قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش، گرفتییان بۆ درووست بووه و ناتوانن ده‌نگ بده‌ن و فۆڕمی تایبه‌تی ده‌نگدانی مووسڵ نه‌گه‌یشتووه‌ته بنكه‌كان.
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ی مووسڵ كه مافی ده‌نگدانییان هه‌یه، نزیكه‌ی 8 هه‌زار ده‌نگده‌رن و دوو بنكه‌یان له قه‌زاكه بۆ دیاریكراوه، به‌ڵام ناتوانن ده‌نگ بده‌ن، چونكه فۆڕمی ده‌نگدانی مووسڵ‌یان بۆ نه‌هاتووه و ته‌نها هی فۆڕمی دهۆكه.
یه‌كێك له ده‌نگده‌رانیش بۆ كوردستان 24 رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌ستی ده‌ستیان پێده‌كرێت و ره‌وانه‌ی چه‌ند بنكه‌یه‌كیان ده‌كه‌ن، چونكه ناویان له لیستی ده‌نگده‌ران نییه، دواجار پێیان گوتوون كه ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه مووسڵ، ئه‌وانیش به‌هۆی ئه‌و گرفتانه‌ی میلیشیاكانی حه‌شد بۆیان درووست ده‌كات ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه.
یه‌كێك له ئاواره‌كانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، ناوی ئه‌وان كه زیاتر له 100 ده‌نگده‌رن له گه‌ڕه‌كی كه‌رامه ده‌رچووه، ئه‌وانیش نا‌وێرن بگه‌ڕێنه‌وه شاره‌كه له‌به‌ر دۆخی ئه‌منی و ئه‌و گرفتانه‌ی میلیشیاكانی حه‌شد درووستی كردوون.
ا. م