مه‌سروور بارزانی: هیوادارم ئه‌وانه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵك به‌ده‌ست ده‌هێنن ببنه پارێزه‌رێكی سه‌رسه‌ختی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان
هیوادارم پرۆسه‌كه به سه‌ركه‌وتووی كۆتایی بێت
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، دوای ده‌نگدانی له یه‌كێك له بنكه‌كانی شارۆچكه‌ی پیرمام رایگه‌یاند، هیواداره ئه‌وانه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵك به‌ده‌ست ده‌هێنن ببنه پارێزه‌رێكی سه‌رسه‌ختی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان.
مه‌سروور بارزانی، بۆ كوردستان 24 گوتی: "هیوادارم پرۆسه‌كه به بێ هیچ كێشه‌یه‌ك كۆتایی بێت و ئه‌و خوشك و برایانه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵك به‌ده‌ست ده‌هێنن، ببنه پارێزه‌رێكی سه‌رسه‌ختی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12/5/2018 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت و 24.5 ملیۆن هاووڵاتی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن.

