به‌هۆی بۆمبی چێندراو 3 ده‌نگده‌ر له پارێزگای كه‌ركووك كوژران
رێگاكانی گه‌یشتن به بنكه‌كانی ده‌نگدان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووری پارێزگای كه‌ركووك مینڕێژكراون
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له شاری كه‌ركووك رایگه‌یاند، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی چێندراو له‌سه‌ر رێگاكانی گه‌یشتن به بنكه‌كانی ده‌نگدان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگای كه‌ركووك، تائێستا به‌لایه‌نی كه‌م 3 كه‌س كوژراون.
به‌گوێره‌ی سایته عێراقییه‌كان، كه له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی شاری كه‌ركووك گواستیانه‌وه، رێگاكانی نێوان ژماره‌یه‌ك گوندی سه‌ر به قه‌زا حه‌وێجه به‌چڕی مینڕێژ كراون، بۆئه‌وه‌ی رێگری له خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه بكرێت به‌شداری له پرۆسه‌ی ده‌نگداندا نه‌كه‌ن.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ستیان به پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبانه كردووه، به‌ڵام تادێت كاتی كۆتاییهاتنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، هه‌ر ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی داعش دوو هێرشی جیاوازیان له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی كه‌ركووك و دیاله بۆ سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ئه‌نجامداوه.
H.B