عه‌لى قادر: پرۆسه‌ى جياكردنه‌وه و هه‌ژمارى ده‌نگه‌كان ده‌ستپێده‌كات
ئه‌وانه‌ى كارتى به‌سه‌رچوويان هه‌بووه نه‌يانتوانيوه ده‌نگ بده‌ن
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسى نووسينگه‌ى هه‌ولێرى كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، عه‌لى قادر، رايگه‌ياند، ئامێرى ئه‌ليكترۆنى، رێگه‌ى نه‌دا زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى مافى ده‌نگدانيان نييه له بنكه‌كان ده‌نگ بده‌ن، ئه‌وانه‌ى كارتى به‌سه‌رچوويان هه‌بووه نه‌يانتوانيوه ده‌نگ بده‌ن.
گوتيشى: سه‌رجه‌م سندووقه‌كان دێنه‌وه كۆگاكان و بۆ هيچ شوێنێكى ديكه ناچێت.
روونيشيكرده‌وه، له ماوه‌ى 48 كاتژمێردا ئه‌نجامى به‌رايى راده‌گه‌يه‌نرێت.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌و ئه‌نجامانه‌ى له سندووقه‌كانى ده‌نگدان ده‌رده‌چن، ئه‌نجامى ره‌سميين و هه‌ر لايه‌نێك ده‌توانێت ئه‌و ئه‌نجامانه كۆبكه‌نه‌وه و ئه‌نجامى خۆيان به‌ده‌ست بكه‌وێت.
ئاشكراشيكرد، تا كاتژمێر (12:00)ى نيوه‌ڕۆ رێژه‌ى به‌شدارى (35%) بووه و تا ئێواره‌ش به‌شدارى خه‌ڵك له پرۆسه‌كه ئه‌رێنيانه بووه.
ئه‌مڕۆ (12ى ئايار/ مايۆى 2018)، پرۆسه‌ی ده‌نگدان، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو و زیاتر له (22) ملیۆن هاووڵاتی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق مافی ده‌نگدانییان هه‌بوو.
وێڕای سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ندێك گرفتی ته‌كنیكی له ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانی خوێندنه‌وه، كۆمیسیۆنی باڵا كۆتاییهاتنی پرۆسه‌كه‌ی به سه‌ركه‌وتوویی وه‌سفكرد.