عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانى كه‌ركووك هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن
هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر كۆميسيۆن ئه‌و ئه‌نجامانه ره‌ت نه‌كاته‌وه و پرۆسه‌كه دووباره نه‌كرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
لايه‌نه عه‌ره‌بى و توركمانييه‌كانى كه‌ركووك دژى ئه‌نجامى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌مڕۆ خۆپيشاندانيان ئه‌نجامدا و هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر كۆميسيۆن ئه‌و ئه‌نجامانه ره‌ت نه‌كاته‌وه و پرۆسه‌كه دووباره نه‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ (وه‌سفی عاسی) سه‌رۆكی لیستی (باب العرب) له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، رايگه‌ياند، ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێك ده‌ستكاریكراون و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت كاردانه‌وه‌ی نه‌خوازراو روو ده‌دات.
هه‌روه‌ها لايه‌نه توركمانييه‌كانيش له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا ئه‌نجامه‌كانيان ره‌تكرده‌وه و داوايان كرد، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك دووباره بكرێته‌وه.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، ده‌يان كه‌سى عه‌ره‌ب و توركمان له خۆپيشاندانێكدا دژايه‌تى خۆيان بۆ كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق ده‌ربڕى و داوايان كرد، هه‌ڵبژاردن دووباره بكرێته‌وه ره‌تيان كرده‌وه، به هيچ شتێكى ديكه رازى بن.
دوێنێ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ڕێوه‌چوو.
له سلێمانى و كه‌ركووك جگه له يه‌كێتى هيچ لايه‌نێكى ديكه‌ى به‌شداربووى پرۆسه‌كه به ئه‌نجامه به‌راييه‌كان رازى نييه.
يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان له لايه‌ن ئه‌و لايه‌نانه‌وه به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت، كه ئه‌نجامه‌كانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى به شێوه‌يه‌كى رێكخراو ساخته كردووه.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڵاویكرده‌وه، له كه‌ركووك، (938) هه‌زار ده‌نگده‌ر هه‌یه، (315) بنكه كراونه‌ته‌وه، كه (2) هه‌زار و (183) وێستگه له خۆده‌گرێت.
له كه‌ركووك (290) كاندید هه‌یه، كه له (204) پیاو و (86) ژن پێكهاتوون، له رێی (31) لیست و هاوپه‌یمانییه‌وه كێبڕكێی به ده‌ستهێنانی (13) كورسی پارێزگاكه ده‌كه‌ن، كه یه‌كێكیان كۆتای كریستیانه.