ڤیدیۆ.. سه‌لیم جبووری: ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ كوتله براوه‌كان حكوومه‌ت پێكبهێنین
بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تێكی به‌هێز له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه براوانه له په‌یوه‌ندیدا ده‌بین كه له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌كانی ئیتیلافی وه‌ته‌نییه ده‌گونجێن
K24- هه‌ولێر:
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووپاتیكرده‌وه، پێویسته هه‌نگاوێك به‌ره‌و پێكهێنانی حكوومه‌ت و نه‌هێشتنی بۆشایی ده‌ستووری بنێین.
له لێدوانه‌كه‌یدا جبووری جه‌ختی كرده‌وه، ئیئتیلافی نیشتیمانی "وه‌ته‌نیه" ئاماده‌یه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تێكی به‌هێز له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندیكردنه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن، به‌و مه‌رجه‌ی له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی ئیئتیلافهكهمان بگونجێن.
ئه‌م لێدوانه‌ی جبووری دوای ئه‌وه هاتووه، كه زۆرێك له لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق به‌تایبه‌تیش هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی دوێنێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ره‌تده‌كه‌نه‌وه و، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی ده‌نگدان هاككراوه و پێشوه‌خته پرۆگرامسازكراوه و داواش ده‌كه‌ن، ده‌نگه‌كان له‌ڕێگه‌ی هه‌لاوێركردنی ده‌ستی دووباره هه‌ژماربكرێنه‌وه یانیش پرۆسه‌كه دووباره بكرێته‌وه.
H.B