گۆڕان: ئهنجامی ههڵبژاردن پاداشتی 16ی ئۆكتۆبهر بوو بۆ یهكێتی
داوا دهكرێت دهنگهكان به دهست ئهژمار بكرێنهوه.. پارتی لاری نییه و یهكێتییش ناڕازییه
K24 - ههولێر:
لایەنەکان جگە لە یەکێتی ئەنجامی هەڵبژاردن لە سلێمانی رەت دەکەنەوە و بەرپرسێکی گۆڕانیش دەڵێت ئەنجامی هەڵبژاردن پاداشتی 16ی ئۆکتۆبەر بوو، یەکێتیش بە گۆڕان دەڵێت بۆ 16ی ئۆکتۆبەر بێدەنگ بوون؟ هەڕەشەی بڕینی پەنجەی ئەوانەش دەکات کە تۆمەت بۆ یەکێتی هەڵدەبەستن، پارتیش دەڵێت لە کوێ گومان هەیە با دەنگەکان بە دەست هەژمار بکرێنەوە. یەکگرتووی ئیسلامیش ئەنجامەکە رەت دەکاتەوە.
ئەنجامی هەڵبژاردن لایەنەکانی دابەشی دوو بەرە کردووە لە نێوان رەتکردنەو و دووبارە هەژمارکردنەوە دەنگەکان, پارتی دەڵێت ئەنجامی دەنگدانی سلێمانی رەت دەکەینەوە و لە هەر شوێنێکیش گومان هەیە با دەنگەکان بە دەست هەژمار بکرێنەوە.
پارتی بەپێى ئەنجامە بەرايیەکان زۆرترین دەنگی کوردستانی بەدەست هێناوە, بزووتنەوەی گۆڕانش ئەنجامی هەڵبژاردن رەت دەکاتەوە دوو مەرجی هەیە, یان دەنگەکان بە دەست هەژمار بکرێنەوە یان هەڵبژاردن ئەنجام بدرێتەوە، بەرپرسێکی ئەو حزبەش دەڵێت ئەنجامی هەڵبژاردن بەرامبەر بە رێکكەوتنی 16ی ئۆکتۆبەر بوو.
یەکگرتووی ئيسلاميش هەمان هەڵوێستی هەیە ئەنجامەکان رەت دەکەنەوە و داوای دووبارە هەژماری دەنگەکان دەکەنەوە, دەشڵێن دەنگی ئێمە زۆر لە راستیەوە دوورە.
کۆمەڵ و هاوپەیمانیش ئەنجامهكه رەت دەکەنەوەو ئەوەی ئێستە لایەنەکان و رای گشتیش چاوەرێی دەکات, هەڵوێستی فەرمی کۆمیسیۆنە تاکە هیوایهک لای لایەنەکان بێت هەژمارکردنەوەی دەنگەکانە بە دەست.