چالاكانى ئاشتى دژى گواستنه‌وه‌ى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا خۆپيشانيان ئه‌نجامدا

له‌سه‌ر لافيته‌كانيان نووسيبوويان: "داهاتووى يه‌هود پشت به‌ ئازادى فه‌له‌ستين ده‌به‌ستێت"

K24 – هه‌ولێر:

ده‌يان چالاكوان و داكۆكيكارى ئاشتى له‌ به‌رده‌م باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا خۆپيشاندانيان له‌ دژى گواستنه‌وه‌ى باڵيۆزخانه‌كه‌ له‌ ته‌ل ئه‌بيبه‌وه‌ بۆ (قودس/ ئۆرشه‌ليم) ئه‌نجامدا و درووشميان له‌ دژى ئه‌و بڕياره‌ى ئه‌مريكا به‌رز كردبوويه‌وه‌.

ئه‌و چالاكانه له‌سه‌ر لافيته‌كانيان نووسيبوويان: "داهاتووى يه‌هود پشت به‌ ئازادى فه‌له‌ستين ده‌به‌ستێت"، هه‌روه‌ها "هيچ كه‌سێك له‌ ئاشتيدا ناژيت، تا ئازادى به‌رجه‌سته‌ نه‌كرێت".

ئه‌مڕۆ ئاهه‌نگى تايبه‌ت به‌ گواستنه‌وه‌ى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و فه‌له‌ستينييه‌كانيش بڕياريان داوه‌ خۆپيشاندانى مليۆنى ئه‌نجام بده‌ن بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌و بڕياره‌ى ئه‌مريكا.

هاوكات ئه‌مڕۆ، سوپاى ئيسرائيل له‌ چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌كانى بۆ بڵاوه‌كردنى خۆپيشانده‌ران (41) خۆپيشانده‌رى فه‌له‌ستينى كوشت و زياتر له‌ (2000) هاووڵاتى ديكه‌ى بريندار كرد.

سه‌رچاوه‌: رووسياليه‌وم

ئ.ر