به ڤیدیۆ.. به ڕووداوێكی دڵته‌زین یاریزانێكی پرێمه‌رلیگ گیانی سپارد
له كاتی بردنی منداڵه‌كانی بۆ قوتابخانه تووشی رووداوێكی تراژیدیا بوو
.jpg)
(جلۆید ساموێل) به‌رگریكاری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند و یاریزانی پێشووی یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤیلا له كاتی بردنی منداڵه‌كانی بۆ قوتابخانه تووشی رووداوێكی هاتووچوو بوو و گیانی له‌ده‌ستدا.
ساموێل به ڕه‌سه‌ن خه‌ڵكی وڵاتی ترینداد تۆباگۆیه و به‌ڵام هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی وڵاتی بریتانیایه و یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئینگلاند كردووه و پێشتر یاری بۆ یانه‌كانی بۆڵتۆن و كاردیف سیتی كردووه، هه‌روه‌ها ئه‌زموونێكی زۆریشی له نێوان ساڵانی 2011 تا 2014 له یانه‌كانی ئیستقلال و پایكانی ئێرانی تاقی كردۆته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ترینداد تۆباگۆ وه‌ك یه‌كه‌مین سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵی مه‌رگی ئه‌و یاریزانه‌ی راگه‌یاند، له سه‌رانسه‌ری جیهان پرسنامه و هاوخه‌می بڵاو كرایه‌وه، به‌تایبه‌تی له لایه‌ن ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێ و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاند و یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤیلا كه نیگه‌رانی خۆیان له كۆچی ئه‌و یاریزانه راگه‌یاند.

