مه‌لا به‌ختيار: داوا ده‌كه‌ين له‌ هه‌موو پارێزگاكان ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست بژمێردرێنه‌وه‌

بەر لە ھەموو شت پێویستە یاسا رێگە بەوە بدات

K24 – هه‌ولێر:

مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لەبارەی داواكاریی سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عەبادی بۆ ھەژماركردنەوەی دەنگەكانی پارێزگای كەركووك، بە كوردستان24ی راگەیاند، بەر لە ھەموو شت پێویستە یاسا رێگە بەوە بدات، دوای ئەوەش یەكێتی داوا دەكات لە ھەموو عێراق دەنگەكان لێكجیا بكرێنەوە، نەك تەنیا لە پارێزگایەكی كوردستان.

مەلا بەختیار، ئاماژەی بەوەش كرد، لە رووی دەنگ و كورسی یەكێتی كەمیكردووە و تەنیا لە ھەولێر نزیكەی 100 ھەزار دەنگیان لەدەستداوە.