"عه‌بادی و عامری و مالیكی نابنه سه‌رۆك وه‌زیران"
بۆ پێكهێنانی كوتله گه‌وره‌كه قاسم سوله‌یمانی په‌نا بۆ ئیبراهیم جه‌عفه‌ری ده‌بات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی نه‌سر و ده‌وڵه‌تی یاسا و فه‌تح له رێككه‌وتنێك نزیكبوونه‌ته‌وه تا پێكه‌وه گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی پێكبهێنن و قاسم سوله‌یمانیش بۆ ئه‌و مهبهستهپهنای بۆ ئیبراهیم جه‌عفه‌ری بردووه.
ئه‌مجاره‌یان قاسم سوله‌یمانی هه‌ندێك دره‌نگتر گه‌یشته به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بدات گه‌وره‌ترین كوتله‌ی شیعه له په‌رله‌مانی عێراق درووست بكرێت و رێگه نه‌درێت ده‌سه‌ڵات به‌لایه‌كی دیكه‌دا بڕوات كه ئێران نایخوازێ. چونكه پێش دوو رۆژ برێت مه‌كگۆرك نێردراوی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گه‌یشتبوه عێراق.
به‌ڵام قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی ده‌ستی به كۆبوونه‌وه كردووه‌و به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ئه‌خبار كه نزیكه له حزبوڵڵای لوبنانی، یه‌كه‌م دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی پێشوو، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری بووه‌و داوای لێكردووه له پیكهێنانی هاوپه‌یمانێتی نێو ماڵی شیعه‌دا رۆڵی خۆی بگێڕێت و ببێته نێوبژیوان له‌نێوان گرووپه شیعییه‌كاندا به‌و پێیه‌ی كه‌سێكه له‌ناو زۆرینه‌ی لایه‌نه‌كاندا گوێی لێ ده‌گیرێت.
لهبارهمبهردا جه‌عفه‌ری داوایكردووه جارێ چاوه‌ڕوان بكه‌ن تا ده‌ره‌نجامه‌كان له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنه‌وه به‌یه‌كجاری یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌و وێنه روون ده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌كه له‌نێوان هه‌ر دوو به‌ره‌ی حزبی ده‌عوه (مالیكی و عه‌بادی) و هه‌ندێك كه‌سایه‌تی ناو هاوپه‌یمانێتی فه‌تح به‌سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری كۆبوونه‌وه كراوه‌و له واژۆكردنی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی شه‌ره‌ف نزیكبوونه‌ته‌وه كه تێیدا بنووسرێت، نووری مالیكی و حه‌یده‌ر عه‌بادی و هادی عامری نابنه سه‌رۆكوه‌زیران، به‌ڵكو كار بۆ درووستكردنی كوتله‌یه‌كی گه‌وره له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ن".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له نووری مالیكی كه قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌كه‌ی نزیك له حزبوڵڵا كردووه، كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجامی باشی هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی كوتله گه‌وره‌كه درووست بكرێت، به‌ڵام له‌باره‌ی كاریگه‌ری هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی هۆشداریی داوه".
رۆژی 12/5/2018 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو و به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان هاوپه‌یمانی سائیروون كه موقته‌دا سه‌در پاڵپشتی ده‌كات پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستانیش پارتی دیموكراتی كوردستان یه‌كه‌مه.