به ڤيديۆ.. ئه‌ڵمانييه‌ك سه‌گه‌كانى له خێزانێكى په‌نابه‌ر به‌رده‌دات
گه‌نجێكى ئه‌ڵمانى دوو سه‌گى دڕى له خێزانێكى په‌نابه‌رى سووريى به‌ردا
K24 – هه‌ولێر:
له شارى ماگديبۆرگى ويلايه‌تى ساكسۆنياى ئه‌ڵمانيا، گه‌نجێكى ئه‌ڵمانى دوو سه‌گى دڕى له خێزانێكى په‌نابه‌رى سووريى به‌ردا و به‌و هۆيه‌وه هاووڵاتييه‌كى په‌نابه‌ر بريندار بووه.
سايتى گۆڤارى (فۆكس) بڵاويكردووه‌ته‌وه، په‌نابه‌ره سوورييهكه ته‌مه‌نى (29 ساڵ) بووه و به هۆى په‌لامارى سهگهكهوه به سه‌ختى بريندار بووه و گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
پۆليس رايگه‌ياندووه، گه‌نجه ئه‌ڵمانييه‌كه ته‌مه‌نى (23 ساڵ)ه‌وه و به هه‌ڵكه‌وت له‌سه‌ر شه‌قامێكى گشتييدا تووشى خێزانێكى په‌نابه‌رى سووريى بووه و ده‌سته‌واژه‌ى رهگهزپهرستانهى له دژ به‌كارهێناوون و دواتر لێيان دووركه‌وتووه‌ته‌وه و دووباره به دوو سه‌گى دڕه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه و سه‌گه‌كانى لێ بهرداوون.
پۆليسى ئه‌ڵمانيا دوو سه‌گه‌كه‌ى ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و ئه‌وانى گواستووه‌ته‌وه بۆ په‌ناگه‌يه‌كى تايبه‌ت و خاوه‌نى سه‌گه‌كانى ده‌ستگير نه‌كردووه.