هه‌فته‌ی داهاتوو كورد له‌ باره‌ی به‌غداوه‌ بڕیار ده‌دات

بڕیاری كۆتایی ده‌دات

http://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/89dbb53c-6e8a-4dff-acf2-26d4ee7925cb/051718RPQ.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان كۆببنه‌وه‌ و پارتی دیموكراتی كوردستانیش جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی یه‌كگرتوویی كورد له‌ به‌غدا ده‌كاته‌وه‌.

هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەکانی  لایەنە کوردستانیەکان بۆ چۆنیەتی چوونەوەیان بۆ بەغدا دەست پێدەکات، پارتی و یەکێتیش به‌ بێ یه‌كتری نایانەوێت ئەو كارە بكەن و هەردوولاش لە هەوڵدان کورد یەك دەنگ و یەكگرتوو بێت.

بەغدا لە چاوەروانی حکوومەتێکی تازەدایە و هەولێریش رۆڵی سەرەکی دەبێت لە پێکهێنانی ئەو حکوومەتە بە تایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان بەپێ ئەنجامە بەرایەکان زۆرترین دەنگی کوردستانی بەدەست هێناوە.

بۆ بەشداری حکوومەتی داهاتووی عێراق پارتی پێ باشە هەموولایەنەکان پێکەوە بچنە بەغدا،پارتی هەوڵ دەدات بێ یەکێتی نەچێتە بەغدا.

براوەی  دووەمی هەڵبژاردنەکانی  لە هەرێمی کوردستان یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە ئەویش بۆ بەغدا پێى باشە لەگەڵ هەموو لایەنەکان پێکەوە بچنە بەغدا گوتەبێژی ئەو حزبە دەڵێت: "هەفتەی داهاتوو دەست بە گفتوگۆی لایەنەکان دەکرێت دەڵێت بۆ کورد باشە پارتی و یەکێتی هەموو لایەنەکان پێکەوە بچنە بەغدا".

ئەنجامی هەڵبژاردن نەخشەی سیاسی لە عێراق و هەرێمی کوردستانی گۆڕی،وەک چۆن کورد نێو ماڵی پەرتەوازەیە شیعەو سونەکانیش بە هەمان شێوە ئەمەش پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوو قورس دەکات بەپێ لێداونی بەپرسانی پارتی و یەکێتی دەردەکەوێت هەردوولا بێ یەکتری ناچنە بەغدا.