كارڤاخاڵ هيواى بۆ به‌شداريكردن له مۆنديال له‌ده‌ستداوه
ئه‌و یاریزانه‌ی بۆ شوێنگره‌وه‌ی كارڤاخاڵ بانگهێشتكراوه میدیاكانی شۆك كردووه

رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیای ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یاریزانی باڵی راستی یانه‌ی ریال مه‌درید به‌هۆی پێكانه‌كه‌ی هیوایه‌كی ئه‌وتۆی بۆ به‌شداریكردن له مۆندیال نه‌ماوه.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه: كارڤاخاڵ چاوه‌ڕوانی دوایین پشكنینی پزیشكی ده‌كات و بۆ به‌شداریكردن له مۆندیال پێویستی به موعجیزه‌یه.
ماركا به سه‌رسوڕمانه‌وه زانیاری له باره‌ی شوێنگره‌وه‌ی كارڤاخاڵ له ئیسپانیا بڵاو كردۆته‌وه و نووسیویه‌تی: سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی (هیكتۆر بێلێرینی یاریزانی ئارسێناڵ و ئۆدریودزولا و سێرجی رۆبێرتۆ، كه‌چی ره‌نگه مارك بارترای یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا و ئێستای ریال بێتیس شوێنی كارڤاخاڵ بگرێته‌وه.
دانی كارڤاخاڵ له گێمی یه‌كه‌می فایناڵی چامپیۆنزلیگ له نێوان ریال مه‌درید و لیڤه‌رپوول تووشی پێكان هات و به‌هۆیه‌وه یاریگه‌ی به گریانه‌وه جێهێشت.
