به‌ڤیدیۆ.. پیاویك له‌سه‌ر په‌تێكی باریك له رووباری بێترسبۆگ ده‌په‌ڕێته‌وه
هه‌رچه‌نده سهركیشیهكه ته‌نیا ماوه‌ی خوله‌كێكی خایاند به‌ڵام ماوه‌ی دوو مانگ بوو راهێنان و ئاماده‌كاری بۆ ده‌كرا
K24- هه‌ولێر:
سهركێشیكی رووسی له‌شاری سان بێترسبۆرگ له‌سه‌ر په‌تێكی باریك كه درێژییه‌كه‌ی 40 مه‌تر بوو، له رووباری نیفا په‌ڕییه‌وه، ئه‌م سهركێشییهش له رێوڕه‌سمی ئاهه‌نگی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی ئه‌و شاره بوو، كه به پایته‌ختی باكوور ناسراوه.
به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 315 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی شاری سان بێترسبۆرگ، پیاوه سهركیشهكه كه ناوی "ره‌سول ئهباكاروڤ"ـه، پردی ئه‌و شاره‌ی هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌نجامدانی سه‌ركێشییه‌كه‌ی، بۆیه به‌شه‌ویش ئه‌و كاره‌ی كرد، چونكه له‌و كاته‌دا پرده‌كه ده‌كرێته‌وه و پاڵه‌وانێتی ئه‌و سه‌ركێشییه زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت.
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی رووسیا توده‌ی، هه‌رچه‌نده سه‌ركێشییه‌كه ته‌نیا ماوه‌ی خوله‌كێكی خایاند، باڵام ماوه‌ی دوو مانگ بوو ئه‌و هاووڵاتیه رووسیه راهێنان و ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و كاره‌ی ده‌كرد.
H.B