به‌ڤیدیۆ.. كاتێك راوچی ده‌بێته نێچیری نێچیره‌كه‌ی
گامێشه كێوییه‌كه به‌وردی چاودێری جووڵه‌ی شێره‌كان ده‌كات و له‌گه‌ڵ لێدانی گامێشه‌كه شێره‌كه چه‌ند مه‌ترێك له زه‌وی به‌رز ده‌بێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
كامێرای یه‌كێك له‌و گه‌شتیارانه‌ی سه‌ردانی باخچه‌ی نیشتیمانی كرۆگه‌ری ئاژه‌ڵان له باشووری ئه‌فریقیایان كردووه، گرته‌ی گامێشێكی كێوی تۆماركردووه، كاتێك هێرش ده‌كاته سه‌ر كۆمه‌ڵێك شێر و به لێدانێكی قووچه‌كانی یه‌كێك له شێره‌كان بۆ چه‌ند مه‌ترێك به‌رز ده‌كاته‌وه.
سان ئیلۆف، ئه‌و ئافره‌ته گه‌شتیاره‌یه كه دیمه‌نی ئه‌و رووداوه‌ی به كامێراكه‌ی تۆماركردووه، كاتێك تێبینی جمووجووڵێكی نائاسایی شێره‌كان ده‌كات، كه یه‌كێك له به‌چكه شێره‌كان حه‌ربایه‌كی خشۆكی راوكردووه و كه‌مێك له كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
له دیمه‌نی گرته‌كه‌دا كه له كه‌ناڵی "Kruger Sightings" له یوتیوب بڵاوكراوه‌ته‌وه، گامێشه كێوییه‌كه به‌وردی چاودێری كۆمه‌ڵه‌ی شێره‌كان ده‌كات، دوو له به‌چكه شێره‌كان كه‌مێك له كۆمه‌ڵه‌كه‌یان دوور ده‌كه‌ونه‌وه، كه یه‌كێكیان حه‌ربایه‌كی گه‌وره‌ی له‌ده‌مه، گامێشه كێوییه‌كه هێرش ده‌كاته سه‌ر به‌چكه شێره‌كان و، قۆچه تیژ و به‌هێزه‌كانی بۆ لێدانی ئه‌و به‌چكه شێره به‌كارده‌هێنێت كه نێچیره‌كه‌ی له‌ده‌م بوو و، له‌گه‌ڵ لێدانی گامێشه‌كه، به‌چكه شێره‌كه بۆ چه‌ند مه‌ترێك له زه‌وی به‌رز ده‌بێته‌وه و، به‌رله‌وه‌ی بگاته سه‌ر زه‌وی و رابكات، چه‌ند ته‌قڵه‌یه‌ك ده‌خواته‌وه.
ئیلۆف له‌باره‌ی رووداوه‌كه ده‌ڵێت: "له‌كاتی تۆماركردنی گرته‌كه هه‌سته‌كانم تێكه‌ڵ ببوون، به‌ڵام له‌و ساته‌دا شۆكی هێرشی گامێشه‌كه منی كۆنترۆڵ كرد. من به‌داخه‌وه بووم بۆ به‌چكه شێره‌كه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه چانسی ئه‌وه‌ی بۆ مایه‌وه كه بتوانێت به‌زووترین كات له گامێشه‌كه رابكات".
ئیلۆف گوتیشی: "ماوه‌ی 30 ساڵه گه‌شتی ئه‌و پاركه نیشتیمانییه ده‌كه‌م، به‌ڵام یه‌كه‌مجاره دیمه‌نێكی له‌مشێوه‌یه سه‌رنجڕاكیش ببینم".
H.B